له‌ سیدنی بۆ په‌كه‌كه‌ ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا

له‌ شاری سیدنی ئوستراڵیا له‌ پێناو ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان'ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا.

له‌ سیدنی به‌ پێشه‌نگایه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان' ده‌ربهێنرێت، ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا.

له‌لایه‌كه‌وه‌ واژۆ كۆكرانه‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌رمه‌زار كران.

له‌سه‌ر ناوی چالاكوانان راگه‌یه‌نراو درا و ئاماژه‌ به‌ به‌رخودان له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت كرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ بێده‌نگی حكومه‌تی ئوستراڵیا له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نیشاندرا.

هـ . ب