عەلی کەریمی: دەبێت گەلی کود خۆی بۆ شەری تورکیا ئامادە بکات

عەلی کەریمی نوسەر و چاودێری سیاسی:" دەوڵەتی تورکیا لە سەر نکۆڵی لە گەلی کورد بنیادنراوە دەبێت ئێمە هەموو مان خۆمان بۆ شەڕی دەوڵەتی تورکیا ئامادە بکەین."

عەلی کەریمی نوسەر و چاودێری سیاسی دەربارەی دواین هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سەر خاکی باشوری کوردستان لە وتوێژێکدا لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات زانیاری گەرنگی و شرۆڤەی گرنگی خستەر ڕوو.

 

ئەو چاودێرە سیاسیە وتی:"لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو ڕاهاتووین بەوە گرتوە کە جار نا جار دووژمنانی چوار پارچەی کوردستان  بیانوێک بە گەلی کورد دەگرن و هێرشی دەکەنە سەر، بە درێژای مێژووی لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم کە وڵاتانی ناوچەکە دابەشکران ئێمە وەک گەلی کورد نەمانتوانیوە بحەسێنەوە، دووژمنانی گەلی کورد هیچ کاتێک ئێمەیان پێ قەبووڵ نەبوە و ئێمەیان پێ هەزم نەکراوە، بەتایبەتی لە ناو ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە لە هەموویان خراپترە دەوڵەتی تورکیایە بەرامبەر گەلی کورد، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو فەلسەفەی کە دەوڵەتی تورکی لەسەر دروستکراوە لە ساڵی ١٩٢٠ کە فەلسەفەی یەک زمان، یەک نەتەوە و یەک ئاڵایە، بەم شێوە هەموو نەتەوە نا تورکەکانی تورکیان تواندوەو لە ناویان بردون بەڵام نەتەوەی کورد هەرگیزاو هەرگیز سەری دانەنواندوە و خەباتی کردوە، ئەو خەباتە بە دەوڵەتێکی وەک تورکیا قەبوول ناکرێت کە لەسەر بنەمای سرێنەوە جێاوزیەکان بنیاتنراوە."

 

"دەبێت ئێمە خۆمان بۆ شەری تورکیا ئامادەبەکەین"

هەروەها ناوبراو وتیشی:ئەوە شەرەی کە ئیستا ڕوودەدات خراپیکەی ناگەرێتەوە بۆ گەلی کورد بەڵکوو گەلی کورد دوژمنێکی وەک تورکیای هەیە کە توانای هەزم کردنی وشەی کوردی، زمانی کوردی، جلوبەرگی کوردی کلتوری کوردی پێ ناکرێت، بۆیە دەبێت لامان ئاسایبێت کە دووژمنێکی وامان هەبێت کە هێرش بکاتە سەرمان، دەبێت ئێمەش خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، ئێمە هەموو دەبینین  لە باشوری کوردستان کیانێکمان هەیە دەوڵەتی تورکیا هەموو ساڵیک هێرشی دەکاتە سەر، ئێران تۆپبارانی دەکات لەوە لاوە حەشدی شەعبی هێرش دەکات،  ئەوەمان پێ دەڵێت کە کوردستان لە مەترسیدایە،  ناوبراو جەختی لەوەش کردوە:"بەتایبەتی تورکیا هەموو ساڵیک هێرش دەکات، لە عەفرینەوە دەستی پێکرد بەبیانوی شەری تیرۆرمەشروعەیتێکی بۆ خۆی دروستکردوە لە ڕاستیدا ئەوە بیانوی پرو پوچە دەبێت دونیای ڕۆژئاواش ئەوە بیانوە پروپوچەی تورکیا قەبوڵ نەکەن چونکە  کارگەی دروستکردنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تورکیا بۆ خۆیەتی."

 

عەلی کەریمی تیشکی خستە سەر ڕۆلێ شەرڤانان  و گەریلا کە  چەتەکانی داعشیان لە ناوبردوە کە هێزێکی تاریک پەرستی دووژمنی هەموو مرۆڤایەتی بوو،  ناوبراو وتیشی:"شەرڤانان و گەلی کورد لە جیاتی هەموو دونیا شەڕی ئەو ڕێکخراوە ترسناکەیان کرد، لە دوای ئەوە شەرە پێم سەیرە لە دوای ٦٠ ساڵ کۆنگریسی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان وە جینۆساید دەناسێنێت بەڵام لە پێش چاوی ئەمریکاو هەموو دونیا تورکیا ئیستا هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و کۆمڵکوژی ئەنجام دەدات بەڵام ئەمریکاو دونیای ڕۆژئاوا لێ بێدەنگن."

"سیاسەتی ئەمریکا دوو فاقیە"

لە دریژەی نرخاندنەکانی وتی: دەبێت ئێمە وەک گەلی کورد ورد بینەوە لە سیاسەتی دووفاقی ئەمریکا، کەریمی پێ وایە:" دەبێت لۆبی کورد کار بۆ ئەوە بکات لە ناو کۆمەڵگای نێو نەتەوەیانەی یەک تۆز ڕادیکاڵبوونیان تێدا ماوە  یەک تۆز مرۆڤوونیان تێدا ماوە دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە کە ئەوە چی بەزمێکە ئەمریکا دەیکات کە دەزانێت تورکیا چی وڵاتێکی داگیرکەرەو مەترسیە بۆ ناوچەکە لە لایەک ئەوە ڕاستیانە دەزانێت لە لاێکی تریشەوە چاوی خۆ دەنوقێنێت بێدەنگی هەڵدبژێرێت، ئەوەش سیاسەتێکی درۆزنانەیە کە دەڵێن( ئێمە دۆستی کوردین) بەڵکو لە ڕاستیدا ئەمریکا بۆ نەوت بۆ تاڵانی هاتوە بۆ ناوچەکە لایەک کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان وەک جینۆساید دەناسێنێت لە لاێکی تریشەوە پارە دیار دەکات بۆ دەستگیرکردنی ٣ سەرکردەی شۆرشی گەلی کورد."

 

"هۆکاری سەرەکی گەلی کورد بۆ خۆیەتی"

هەروەها کەریمی هەموو ڕەخنەکانی تەنها لە دوونیای ڕۆژئاواو دەوڵەتان نەبوو بەڵکو ڕویکردوە هێزە سیاسیەکانی کورد و کۆمەڵگای کوردی وتی: لەگەڵ ئەوەی هۆکارەکانی دەوڵەتان دووژمنەکان دیاری دەکەین دەبێت ئەوەشمان لە بەێر نەچێت فاکتەری سەرەکی خۆمانین لەو هێرشانەی دەکرێتە سەرمان، یەكێک لە هۆکارە سەرکیەکان ئەوەیە کە کورد بۆ خۆی یەک نیە، کورد لە نێوخۆیدا دوژمنی خۆیەتی، ئەگەر منیش وەک غەریبەیەک سەیری بکەم ئەوە منیش دەچم کورد داگیر دەکەم، ناوبراو تێشکی کردوە سەر کەموو کوریەکا  وتی:" بە دەیان ساڵە ئێمە نەمان توانیوە هێزێکی نێشتیمانی پێک بێنین بەڵکوو هەموو هێزێکی سیاسی گروپێک چەکداری ملیشیای هەیە، بەڵام ئەگەر هاتباو لە ماوەی ڕابردوو، کوردستانمان بە دامەزراوە کردبا سوپایەکی نیشتیمانی و نەتەوەیمان دامەزراندبا ئەمرۆ ئاسان نەدەبوو کە حەشدی شەعبی لە پردی دوو پێشمەرگەمان شەهید بکات، تورکیا نەیدەتوانی هیرشبکاتە سەر چیاکانی کوردستان، ئێمە زۆر هەوڵماندا کە کۆنگرەیەکی نەتەوەی دروست بکەین بەڵام لاینە سیاسیەکان نا‌هێڵن کە ئەو کۆنگرەیە دروست بێت هەموو دەڵێن ئێمە سەرۆکین."

"ئەگەر پارتی هاوکاری تورکیا نەکات بە هیچ شێوەیەک تورکیا ناتوانی بێتە ناو خاکی کوردستانەوە"

لە کۆتای قسەکانی ناوبرا و ڕەخنەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو حزبە کرد وتی: لە کاتێکدا کاک مەسعود بارزانی هەڕەشەی دەکرد و دەیگوت قەبووڵ ناکەین بە هێچ شیوەیەک یەک  تۆز داگیرکەران بێنە ناو خاکی کوردستانەوە بەڵام ئێمە بێنیمان بەچاوی خۆمان کە وەزیری شەڕی تورکیا بەبێ ئەوەی ‌هێچ حیسابێک بۆ حکومەتی هەرێم و کاک مەسعود بکات هاتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و سەنگەری سەربازە داگیرکەرەکانی بەسەر کردەوە،  ئەو لەکاتێکدایە لە سەردەمی ڕیفراندۆم ئەردۆغان دەوڵەتی تورکیا هەموو سوکایتیکیان بە گەلی کورد و خودی مەسعود بارزانیش کرد و دەرگای سنوریان لەگەڵ هەرێمی کوردستان داخست، وێراو هەموو ئەو سوکایتیانە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگا خۆشکەری دەکات بۆ دەوڵەتی تورکیا و هاوکاریان دەکات بۆ ئەوەی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان داگیرکاری بکات، ئەگەر پارتی هاوکاری تورکیا نەکات بە هێچ شێوەیەک تورکیا ناتوانی بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش ئەوە ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێت پارتی نوێنەرایەتی کوردی کۆیلەو و گوێرایەڵ دەکات."

ک-ش