مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ١٥٦هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاری لە زیندانەکاندا ١٥٦ رۆژ، لە مەخمور ١٣٥ رۆژ و لە یونان ١١٨ رۆژە بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بە مەبەستی کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێفی ئەمنیی ئاست بەرزی ئیمراڵیدایە و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتنی بێسنوور کردووە. چالاکیی مانگرتنەکە بە دەستەى ٣٢هەمی مانگرتووە لە ١٥٦هەمین رۆژدا بەردەوامە.

مەخمور

چالاکیی مانگرتن لە کامپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدان و بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار دەستیپێکردووە و بە بەشداریی دەستەى ٦٨ی مانگرتوانەوە لە ١٣٥هەمین رۆژی مانگرتندان.

یونان

چالاکی بۆ هەمان ئامانج بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، بزووتنەوەى کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە - ئەوروپا) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆ لە یونان لە ١١٨هەمین رۆژدایە.

ژ.ت