لە ٢٤مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، حسێن موقەدەم، چالاکی سیاسی ئێران سەرنجی بۆ تێکۆشان و هەوڵەکان بۆ ئازادی و چارەسەری پرسی کورد ڕاکێشا.
موقەدەم لە سەرەتادا سەرنجی بۆسەر گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و ڕایگەیاند، دەتوانین بڵێین هەموو پۆلیس و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، تورکیا و کەنەدا لەم پیلانگێڕییەدا بەشدار بوون.
"باوەڕی بە هزر و تێکۆشان هەیە و بە بوێری بەرخۆدان دەکات"
موقەدەم چالاکوانی ئێرانی ڕایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد لەسەر هزر و بیروبۆچوونەکانی دەستگیرکراوە و وتی: چۆن دەبێت کەسێکی خاوەن بیر و باوەڕ؛ بەهۆی ئەوەی بۆچوونەکانی باسی کردووە دەستگیر بکرێت. ئەمە گەورەترین نادادپەروەری مرۆیی یەکێتی ئەوروپایە. ئۆجالان لە زیندانێکی ئاساییدا نییە. هەموو جۆرە هێرشێکی دەروونی و ئەشکەنجەیەک لەوێ ئەنجام دەدرێت. ئۆجەلان باوەڕی بە بیرۆکە و خەباتی خۆی هەیە و ئازایانە بەرخۆدان دەکات”.
موقەدەم ئاماژەی بەوەشکرد، دیدار لەگەڵ پارێزەران و خێزانەکان ڕەواترین مافە و وتی: دیدار لەگەڵ پارێزەران بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دامەزراوە."
" پێویستە هەموو خەباتێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بێت"
چالاکوانی سیاسی ئێرانی حسێن موقەدەم رایگەیاند کە چارەسەر ڕێکخستن و پشتیوانی یەکترە و وتی: دەبێت خۆمان ڕێکبخەین، سەفەربەر ببین. پێویستە بە چالاکیەکانمان فشار لە سەر حکومەت و وڵاتان بۆ گفتوگۆ بکەین، داوا بکەین ئۆجەلانی دۆستمان مافە سەرەتاییەکانی خۆی بەدەستبهێنێت. با هەموومان پێکەوە لەگەڵ ڕای گشتی جیهان، کرێکاران، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکان و حکومەتەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی دروست خەبات بکەین.
ف.ق