ناردنی نامە بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامە
لە چوارچێوەی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردان لە بڕووکسێلی پایتەختی بەلژیکا نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
لە چوارچێوەی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردان لە بڕووکسێلی پایتەختی بەلژیکا نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.
مەجلسی ژنانی بێریتانی بڕۆکسێل لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' واژۆیان کۆکردەوە، بە ڕێگەی پۆستیشەوە نامەیان بۆ سکرتێری نەتەوەی یەکگرتووەکان نارد.
دەسپیشخەری کورد لە باشووری ئەفریقا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی باشووری ئەفریقا ماوەیەک پیش ئیستا کەمپەینی واژۆیان دەستپێکردبوو. کوردەکان و دۆستەکانیان لە سەرتاسەری جیهاندا بەشداری ئەم کەمپەینەیان کردووە، هەتاکوو ئیستا بەهەزاران نامەیان بۆ نەتوەت یەکگرتووەکان ناردووە.
ک-ش