پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانیان ئه‌نجامدا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی نوێیان ئه‌نجامدا.

پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئویساڵ، مه‌زڵوم دینچ، سه‌ربای كۆكلو و ئیبراهیم بیلمه‌ز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه‌ی ئیمراڵیان كرد.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی 1999به‌دواوه‌ كه‌ به‌ پیلانگێڕییه‌ك به‌دیل گیرا، له‌ گرتووخانه‌ی جۆری ئێف به‌ توندترین چاودێری ئه‌منی له‌ ئیمراڵی له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه‌.

دوایین جار له‌ 25ی ئادار له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان كرابوو، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش به‌ ناته‌واوی مابوه‌وه‌.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوای هه‌شت ساڵ له‌ 2 و 22ی ئایار، 12 و 18ی حوزه‌یران و 7ی ئابی 2019دا توانیبوویان چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت. له‌ 7ی ئابی 2019وه‌ تائێستا سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كانی پارێزه‌ران بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب