لە سیدەکان چەکدارەکانی پەدەکە دەستیان بە جمووجوڵ کردووە

لە کاتێکدا کە هێرشی داگیرکاری سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەکات، پەدەکە لە دەڤەری بەربزانان-ی هەرێمی سیدەکان دەستی بە جمووجوڵ کردووە.

لە ٢٣ نیسانی ٢٠٢١ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی کردووە بە ئامانجی داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان.

لە دۆخێکی ئاوەهادا ئاشکرابوو کە چەکدارەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ( پەدەکە) لەگەل سوپای تورکیادا لە دەڤەری جیاجیادا  دەستیان بە جمووجوڵ کردووە.

چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان بە جمووجوڵی سەربازی و دروستکردنی سەنگەری نوێكردوە و هاوکات بە ئاراستەی هەرێمەکانی ژێرکنترۆڵی گەریلا جوڵە دەکەن و بۆسە لە سەر ڕێگای گەریلادا دادەنین.

 سەرچاوەیەکی تایبەت لە هەرێمی برادۆست ڕایگەیاند: لە چوارچێوەو شەر فرۆشتەکانی پەدەکە دوێنی ئێوارە چەکدارەکانی پەدەکە لە گردی بۆڵی ناوچەی بەربزنان پێشرەویان کردوە بۆ ناوچەکەکانی ژێر کۆنترۆڵی گەریلا، وێرای ئەوەی گەریلا ئاگاداری کردوونتەوە کە کارێکی بەم شێوەیە نەکەن، بەڵام پەدەکە سوربوە لەسەردروستکردنی پشێوی و ئاژاوە لە ناوچەکە ئەوەش بۆتە هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزی، چەکدارەکانی پارتی بەناچاری کشاونتەوە.

هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە ساڵانە کۆچەرییەکانی هەرێمەکە دەچوونە لەوەڕگەکانی خۆیان بەڵام ئەمسال ئاسایشی پەدەکە رێگەی نەدا و پەدەکە ڕایگەیاندوە کە بەس ڕێگە بۆ کۆچەرەکانی سەربەخۆیان دەدەن کە مەڕووماڵات ببەنە لەوەڕگەکان.

 

 

 

هاوکات عەقید عەبدوڵا جێگری فەرماندەی باڵەک لە  لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنی پارتیەوە ئەو زانیاریەی پشتراست کردوە کەو ئەوان چونتە ناو هەرێمی گەریلاو لە ناوچەیە پێشرەویان کردوە و پێشیان پێگیراوە.

ک-ش