پۆلیسی تورک خێمەی لێقەوماوانی بومەلەرزەی لابرد

بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کە روویان کردووەتە مێرسین لە ناوچەی ئاکدەنیز گۆڕەپانێک کە ١٤ خێمەی تێدایە ئامادەکرابوو، بەڵام پۆلیس خێمەکانی لابرد.

بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کە روویان کردووەتە مێرسین، هاوڵاتیان لە ٢١ی شوباتدا لە گەڕەکی کازانلیی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین ١٤ی خێمەیان هەڵدابوو. بەڵام دواتر پۆلیسەکان هاتنە ئەو شوێنە و بە پاساوی "نەبوونی مۆڵەت بۆ هەڵدانی خێمە و ئەوەی کە ئەو ناوچەیە ناوچەی بومەلەرزە نییە و دەبێت مۆڵەت لە قائیمقامیەت یاخود والیگەری وەربگیرێت" لە ٢٣ی شوباتدا خێمەکانیان لابرد. هەربۆیەش لێقەوماوانی بومەلەرزە لە ماڵی کولتوری گەڕەکەکان چای و چیلەک جێگیر کران.

یەک لە دانیشتوانی گەڕەکی کازانلی سەردار جەنگیز کاردانەوەی نیشاندا و وتی، "ئێمە لە سایەی هاوکارییەکان ئەو ١٤ خێمەیەمان ئامادە کردبوو و هەڵماندان. لەهەر خێمەیەکدا ٢-٣ بنەماڵە نیشتەجێ کراون. بەڵام بە پاساوی ئەوەی مۆڵەت وەرنەگیراوە کۆکرانەوە. هەرچی دەکەین ناتوانین هیچ واتایەک بۆ ئەوە بدۆزینەوە. دەبێت کێشەی شوێنی حەواندنەوەی لێقەوماوانی بومەلەرزە دەستبەجێ چارەسەر بکرێت".

پەرلەمانتاری هەدەپەی مێرسین رزوان تورانیش رەخنەی لە لابردنی خەێمەکان گرت و بەم جۆرە دووا: "بەم کردەوەی جارێکی تر دەوڵەت ئەقڵیەتی قەدەغەکاری خۆی نیشاندایەوە. دەوڵەت خێمە بە سەر لێقەوماوانی بومەلەرزەدا بڵآوناکاتەوە و دەبێت دەستبەرداری ئەو ئەقڵیەتە قەدەغەکارەی خۆی بێت".

هـ . ب