پرۆژەیاسای داخستنی کۆمەڵەکان گەیشتە پەرلەمان تورکیا
پرۆژەیاسای داخستنی کۆمەڵە، وەقف و دەزگا مەدەنیەکان، گەیشتە پەرلەمانی تورکیا و تا ئێستا ١٢ خاڵی پرۆژەیاساکە پەسەندکران.
پرۆژەیاسای داخستنی کۆمەڵە، وەقف و دەزگا مەدەنیەکان، گەیشتە پەرلەمانی تورکیا و تا ئێستا ١٢ خاڵی پرۆژەیاساکە پەسەندکران.
پرۆژەیاساکە کە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ زیاد دەکات و رێگا خۆش دەکات، قەیوم لەسەر کۆمەڵە، وەقف و دەزگا مەدەنیەکان دابنرێت، گەیشتە کۆمسیۆنی دادی پەرلەمانی تورکیا.
هەدەپە ناڕەزایی دەربڕی
عەبدوڵلا کۆچ پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری لەبارەی پرۆژەیاساکە وتی، "یاسای نێودەوڵەتی داوای زۆر شت لە تورکیا دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیەکان هوشداری بە تورکیا داوە. محەمەد باڵ کە سەردانی کوڕەکەی لە زیندانی ئێلح کرد، لە ٢٤ی کانونی دووەمەوە هیچ زانیاریەک لەسەر ژیانی نازانرێت. یوسف بیلگە تونچ ٥٠٠ رۆژە بێسەروشوێنە. بە ڕای ئێمە ئەم پرۆژەیاسایانە سوودیان بۆ دیموکراسی نییە."
پرۆژە یاساکە لە ٤٣ خاڵ پێکاتووە و ١٢ خاڵیشی تا ئێستا پەسەندکراون.
ف.ق