ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان دەستیپێکرد
بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری سیرینتزی فەڕەنسا گەنجان دەستیان بە ڕێپێوانی درێژمەودا کرد. گەنجان ئەمڕۆ ٢٠ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد.
بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری سیرینتزی فەڕەنسا گەنجان دەستیان بە ڕێپێوانی درێژمەودا کرد. گەنجان ئەمڕۆ ٢٠ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانی درێژمەودا کە هەموو ساڵێک وەک کەلتورێک بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ لە شاری سیرینتزی فەڕەنسا دەستیپێکرد.
ڕێپێوانی دڕێژمەودا ١١ی شوبات لە ستراسبورگ کۆتایی دێت. زۆر گەنج لە وڵاتانی ئەورۆپا بەشداریان کردووە. ئەندامانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سویسراش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردووە.
بەر لە دەستپێکردنی چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شەهید بەرژین زەندا و شەهیدانی شۆڕشی کوردستان خولەکێک بەپێوە رێزگیرا.
بە ناوی تەجەشە چەکدار سەرحەد قسەی کرد و وتی، " گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئۆجالان ٢٣ ساڵە بەردەوامە. بە ناوی گەنجانی کورد ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان مسۆگەر دەکەین و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان دەبین. لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، پێویستە ناتۆ ئێدی چەک بە دەوڵەتی تورک نەفرۆشێت. گەنجان لەم قۆناغەدا لەدژی هەموو جۆرە پیلانگێڕی و هێرشێکی قێزەون لەسەر گەلی کورد تێدەکۆشن. تاوەکو کۆتایی خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا دەکەین و وڵامی قۆناغەکە دەدەینەوە."
رەبیعە باڵدەمیر وتەبێژی کاتی تەژەکە سویسرا و ئیسماعیل کارداش هاوسەرۆکی جەدەکە سویسرا قسەیان کرد. قسەکەران ئاماژەیان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێرشی قڕکردن و بەرخۆدانی گەریلا کرد.
ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ لەنێوان شارەکانی سیرینتز و کۆلمەر ئەنجام دەدرێت. گەنجان ئەمڕۆ ٢٠ کیلۆمەتر ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.
ف.ق