ڕێپێوانی ئەڵمانیا لەگەڵ رێگری پۆلیس بەردەوامە

ڕێپێوانی درێژمەودای ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری فرانکفورتەوە بەرەو ساربورکین دەستیپێکرد، لەگەڵ رێگری پۆلیس بەردەوامە.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان کە بە دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' لە فرانکفورتەوە بەرەو ساربورکین دەستیان بە ڕێپێوان کردووە، شەوی دووشەمە لە بینشایم لە ماڵی کوردەکان مانەوە.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە بینشایم کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و هێرشی سەر لقی درێژی ڕێپێوانەکەیان لە فەڕەنسا شەرمەزار کرد. ئینتەرناسیۆنالیستەکان باسی ئەوەیان کرد کە لە کەسایەتی چالاکوانە گەنجەکاندا هێرش لە بەرانبەر هەموو گەلی کورد ئەنجامدرا و ناڕەزاییان پیشانی پۆلیسی فەڕەنسادا. بە ناوی ئینتەرناسیۆنالیستەکان راگەیەنرا کە لەدژی هەموو جۆرە هێرشێکن بۆ سەر گەلی کورد.

چالاکوانان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبونەوە و کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەرەو مانهایم دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

لە کاتی ڕێپێوانەکەدا پۆلیسی ئەڵمانیا دەستوەردانی کرد. دوو ئینتەرناسیۆنالیستی ئەمریکی و تایلەندی، بە بیانوی ' سوکایەتیان لە پۆلیس' کردووە دەستگیرکران. هەردوو چالاکوانەکە قەدەغەکران کە بەشداری لە ڕێپێوانەکە بکەن. بۆ ئازادکردنیان داوای ١٥٠٠ یۆرۆ دەکرێت. پارێزەران ناڕەزاییان پیشاندا و پۆلیسی ئەڵمان ماوەیەک چالاکوانانیان لەژێر باراندا ڕاگرت.

چالاکوانان بە ٢٣ کیلۆمەتر ڕێپێوانیان ئەنجامدا و گەیشتنە مانهایم. لەنێو ٣ رۆژدا چالاکوانان بە گشتی ٧٩ کیلۆمەتریان بڕیوە.

لە مانهایم نیلگون یڵدرم (بێریڤان) و بەدیە تاش (رۆناهی) کە ٢١ی ئازاری ١٩٩٤ لە مانهایم بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی زۆردەستی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەدژی گەلی کورد ئاگریان لە جەستەیان بەردا، لەو شوێنەی کە لێی شەهید بوون، بەبیرهێنرانەوە.

ڕێپێوانەکە رۆژی چوارشەمە لە مانهایم بەرەو لودویگشافین – بەد – دورخایم بەردەوام دەبێت. لە رۆژی چوارەمدا چاوەڕی دەکرێت کە چالاکوانان ٢٧ کیلۆمەتر ڕێپێوان ئەنجام بدەن.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان دوای رۆژی چوارەمین بە ئۆتۆمبێڵ دەچنە شاری هامبۆرگ و شەو لە ماڵی کوردان دەبن.

ف.ق