قەسەدە: بە هیچ شێوەیەک ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەرپێشمەرگە
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕاگەیاندنەکانی پەدەکەی بە درۆخستەوە و ڕایگەیاند کە لە نێوان ئەوان وهێزەکانی پەدەکە شەڕ ڕووی نەداوە.
فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕاگەیاندنەکانی پەدەکەی بە درۆخستەوە و ڕایگەیاند کە لە نێوان ئەوان وهێزەکانی پەدەکە شەڕ ڕووی نەداوە.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە دەربارەی ڕووداوێک کە شەوی ١٦ی کانوون لەنزیک هەرێمی سەحێلا لەنێوان باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا ڕوویدا ڕاگەیەنراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
"هێزەکانی ئێمە هێرشیان نەکردووەتە سەرهێزی پێشمەرگە ، ئێمە بەردەوام ڕێزلە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان دەگرین.
لەم ساڵانەی تێکۆشان لە دژی تیرۆی داعش، لە هەردووهێڵی سنووری لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وهێزی پێشمەرگەی سەربە هەرێمی کوردستان بەردەوام هاوئاهەنگی و میکانیزمێکی هاوبەش بوونی هەبووە وهەموو کێشەکانی ئەوسنوورانە چارەسەردەکران.
هێزەکانی ئێمە لە بەڕواری ١٦ی کانووندا، لە نزیک ناوچەی سەحیڵا هێرشی هیچ بارەگایەکی پێشمەرگەی سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە. هیچ هۆکارێک نییە کە هێزەکانی ئێمە ئاوەها هێرشێکیان ئەنجام دابێت. ئەوەی کە ڕوویدا ئەنجامی لاواز بوونی تێکەڵی وهاوئاهەنگی ئێمە و بەڕێوەبەرانی پێوەندیداری هەرێمی کوردستان بووە و بەپ چەوانەی ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن هێرش و دەستدرێژی کراوەتە سەرهێزی پێشمەرگە.
ئێمە وەک هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەردەوام ڕێزلە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان دەگرین. دوای هاوئاهەنگی لە نێوان گروپێک گەریلا کە ئەرکی پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆن شەڕ لەدژی داعشیان تەواو کردبوو ودەگەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، ئەو گروپە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە گەمارۆدەدرێن.هەربۆیە شەڕێکی کورت لە نێوانیاندا ڕوویدا، لە کاتەدا چەندکەس لەلایەنە پێوەندیدارەکانی ئێمە بەئامانجی ڕاوەستاندنی شەڕەکە دەستێوەردانیان کرد و لەگەل لایەنی ترهاوئاهەنگیان کرد کە ئەوگروپە گەریلایە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
ئێمە وەک قەسەدە جارێکی ترجەخت دەکەینە سەرپێوەندی و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو هێزەکە لەسەرسنوورکە بۆجارێکی تر ڕووداوی بەم شێوەیە ڕوونەدات. و هەموو هەوڵەکان بجێتە خزمەتی ئارامی سنوورەکان."
ک-ش