چالاکانی چەپ و ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رایانگەیاندووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی چەپ و ئازادیخواز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە واژۆکردنی ئەم راگەیاندراوە سیاسەتە سەرکوتکارانەکانی دەوڵەتى تورکیا ئیدانە دەکەین و داوای ئازادیی بێ شەرت و مەرجی هەموو زیندانیانی سیاسی بە تایبەت عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین.
کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی چەپ و ئازادیخواز لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکی هاوبەش، هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، داوای ئازادیی رێبەری گەلی کورد دەکەن.
دەقی راگەیاندراوەکە:
"ئێمە داوای ئازادیی 'عەبدوڵا ئۆجالان' دەکەین
بە پشتبەستن بە بنەما بنەڕەتییەکان و سروشتی مافەکانی مرۆڤ نابێت هیچ کەسێک بەهۆی دەربڕینی بیروڕا و چالاکییە سیاسییەکان تۆمەتبار و زیندانی بکرێت و رێگری لە لە درێژەدان بە ژیانی سیاسیی بکرێت. مافی ئازادیی دەربڕین و بیروڕوا و ئازادیی بەشداریکردن لە چالاکییە سیاسییەکان، مافی بنەڕەتیی هەموو تاکێک و مرۆڤێکی کۆمەڵگەی مرۆییە لەم رۆژگارەدا. لەو پێناوەدا مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خۆی دەبێت ئەو رێگایەیە، کە بڕوای پێیەتی، بە شێوەیەکی دیموکراتیک تیایدا لە هەوڵدا بێت و لەو رێگایەدا نابێت هیچجۆرە یاسایەکی سەرکوتکارانە و جیاکارانە، ئاسایشی گیانی و کۆمەڵایەتیی بخاتە مەترسییەوە.
ئۆجالان بیرمەند و سیاسەتمەدار و یەکێک لە رێبەرانی گەلی کوردە، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندانی ١٣٧٧ لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیدا لە وڵاتی کینیا لە ناوکاو و بە بەرچاىوی هەموو جیهانەوە رفێنرا و رادەستی دەوڵەتی دیکتاتۆر و فاشیستی تورکیا کرا. لەو کاتەوە تا ئێستا، کە زیاتر لە ٢٣ ساڵ دەبێت، بەڕێزیان لە دۆخی گۆشەگیریی رەها لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئیمراڵی بەبێ رەچاوکردنی مافە بنەڕەتییەکانی زیندانییەکی سیاسی، زیندانی کراوە.
لەو ساڵانەدا بەڕێزیان بەبێ مافە سەرەتاییەکانی وەک چاوپێکەوتنی بەردەوامی بنەماڵە، چاوپێکەوتنی بەردەوامی لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، مانەوەى لە شوێنێکی گونجاودا لە رووی کەش و هەواوە، راگیراوە و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکیی لێ قەدەغە کراوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی زیندانەوە لە ژێر دۆخێکی قورسی ئەشکەنجەى دەروونیدایە. ئەوە لە کاتێکدایە رێکخراوی "رێگریکردن لە ئەشکەنجەى یەکێتیی ئەوروپا" ناوسراو بە 'سی پی تی' چەندین جار بەهۆی دۆخی نەشیاوی شوێنی مانەوەی بەڕێزیان هۆشدارییان بە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک داوە، بەڵام ئەو هۆشدارییانە رەچاو نەکراون.
لە دوای رفاندنی ئۆجالان، ناڕەزایەتی بەرفراوان لە سەرتاسەری دونیادا روویاندا. ئاستی بەرفراوانی ناڕەزایەتییەکان رۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی بەڕێزیانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەى کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە بۆ جیهانیان خستەڕوو. بەڕێزیان دوای دەستگیرکردنیان، چەندینجار و بەشێوەی یەکلایەنە لە پێناو رەخساندنی دۆخی دانوستاندا هەوڵیداوە و لە دوایین حاڵەتەدا لە ساڵی ٢٠١٣دا لە رەوتی بەرەو پێشبردنی ئاشتی لە تورکیا رۆڵێکی گرنگ و سەرەکیی گێڕا، کە بە داخەوە ئەو پرۆسەیە بەهۆی پێبەند نەبوونی دەوڵەتی تورک بە بەڵێنەکانییەوە، بێ ئەنجام بوو.
ئەو دۆخە نەگونجاوە تەنها بە بەڕێز ئۆجالانەوە سنووردار نییە، بەڵکو بەپێی ئامارێکی رێکخراوی (KONDA) و لە سەر داوای کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا (İHD)، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دۆخە کراوە و لەمدوایانەدا بڵاوکراوەتەوە. زیاتر لە ٢٢٥ هەزار کەس بەهۆی چالاکییە مەدەنی و سیاسییەکانەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیر و زیندانیکراون. لە راپۆرتی ئەو رێکخراوەیەدا ئاماژە بە دۆخی خراپی ئازادیی رادەربڕین لە تورکیا کراوە و رایگەیاندووە، سەدا ٤٧ی زیندانیان تورک و سەدا ٣٩ی زیندانیان کوردن. ئەو دۆخەش نیشانەی دۆخی نائاسایی و خراپە لە تورکیادا، کە دەبێت ئیدانە بکرێت. هەروەها دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتە دیکتاتۆری و فاشیستییەکانی تردا، بە تایبەت ئێران لە دۆخێکی کارەساتباردایە.
زۆرێک لە ناوەندەکان، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و چالاکانی سیاسی و کەسایەتییە جیهانییەکان لەو بڕوایەدان، کە گوتاری دەرچوون لەو دۆخە بە دەستپێکردنەوەى پرۆسەى ئاشتی لە تورکیا و ئازادیی ئۆجالانەوە بەندە. ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی چەپ و ئازادیخواز لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە واژۆکردنی ئەو راگەیاندراوە لە پێش هەموو شتێکەوە سیاسەتە سەرکوتکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیدانە دەکەین و داوای ئازادیی بێ شەرت و مەرجی هەموو زیندانیانی سیاسیی بە تایبەت عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. هەروەها داوا لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، ئەنجوومەنی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، کە داوای ئازادیی بێ شەرت و مەرج و دۆخی بەڕێزیان و زیندانیانی دیکەى سیاسی بکەن. پێویستە گوشارەکانی خۆتان بەرامبەر بە دەوڵەتی نا دیموکراتیکی تورکیا لە پێناو ئامانجی بەدیهێنانی ئەو داواکارییانەدا زیاتر بکەن تاوەکو ئەو دەوڵەتە ناچار بە قبوڵکردنی یاساکان و ستانداردە نێونەتەوەییەکان لە پەیوەند بە دەستگیرکردنی زیندانیانی سیاسی و شێوازی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵیاندا لەسەر بنەمای ستانداردە نێونەتەوەییەکان (یاساکانی ماندێلا) ببێت.
نا بۆ گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان
دەبێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن".
ناوی چالاکوانان و واژۆکان:
۱.حاتم منبری، تحلیلگر سیاسی
۲.محیە ایرجی، فعال سیاسی چپ و کمونیست
۳.هیرش علیزاده، تحلیلگر سیاسی
۴.پروین ازاد، فعال حوزەی زنان و کودکان
۵.عزیز ماملی، حقوقدان
۶.بهرام رحمانی، نویسنده و روزنامهنگار
۷.علی کریمی، تحلیلگر سیاسی
۸.سیلی غفار، سخنگوی حزب همبستگی افغانستان
۹.نجمالدین غولامی، هنرمند و ناظر سیاسی
۱۰.احمد اسکندری، نویسنده
۱۱.خلیل غزالی، روزنامەنگار آزاد
۱۲.امین چیرە، مدیریت پلاتفرم زاگرس
۱۳.دیاکو مرادی، روزنامەنگار و فعال مدنی
۱۴.سید محمد ناصح نقشبندی، نویسنده
۱۵.بیستون برواری، ناظر سیاسی و روزنامهنگار
۱۶.کاروان سعید، فعال سیاسی
۱۷.بهزاد پیر موسا، فعال سیاسی
۱۸.کاکشار اورامار، نویسنده و روزنامهنگار
۱۹.باباشیخ ناصری، نویسنده و فعال سیاسی
۲۰.دکتر طاهر اردلان، فعال سیاسی
۲۱.سامان محمودی مقدم، فعال مدنی
۲۲.جاسم مردانی، فعال محیط زیستی و مدنی
۲۳.سعید سنندجی، فعال حقوق بشر
۲۴.آرش آزاد، فعال کارگری
۲۵.پدرام معینی، فعال سیاسی
۲۶.دکتر عباس منصوران، کنشگر سیاسی و کارشناس اپیدمیولوژیک
۲۷.فرزام معینی، فعال سیاسی
۲۸.فوزیه اخوان، فعال مدنی
۲۹.مینو فروغ، فعال حقوق بشر
۳۰.اصغر سلیمی، کنشگر سیاسی
۳۱. رضا منوچهری، روزنامەنگار
۳۲.شمال میرزا، فعال سیاسی و مدنی
۳۳.امجد حسین پناهی، فعال سیاسی و حقوق بشر
۳۴.عبدالله حجاب، نویسنده و فعال سیاسی
۳۵.افسانه بهشتی زاده
۳۶.بهزاد سهرابی، فعال کارگری
۳۷. اسدالله ساعدی، فعال مدنی
۳۸. ژیان احمدی، ماموستای مسجد
۳۹.سامان احمدی، فعال سیاسی
۴۰.عبدالله قریشی، ناظر سیاسی
۴۱.بهرام آبتین، مبارز سیاسی
۴۲.ناصح نقشبندی، فعال مدنی
۴۳.سیمین اصفهانی، فعال سیاسی
۴۴.الاهه صدر، فعال سیاسی و حوزهی زنان
۴۵.دکتر همایون شعبانی
۴۶.حمید صلواتی
۴۷.شیرین صابر عبدالله
۴۸.کریم مرسنه، روزنامەنگار و فعال سیاسی
۴۹.فریدون میتران، ناظر سیاسی
۵۰.مجید آژنگ، مبارز و فعال سیاسی
۵۱.کامران پارسای، روزنامەنگار
۵۲.فرهاد جهان میهن، استاد دانشگاه
۵۳.فرخ معانی، فعال سیاسی
۵۴.عزیز معینی، فعال سیاسی
۵۵.حسین خرمی، فعال سیاسی
۵۶.حمید مهدی پور، ناشر
۵۷.آزاده معینی، فعال مدنی
۵۸.دکتر عبدالله ابراهیم زاده، ناظر سیاسی
۵۹.مجید باقری، فعال سیاسی
۶۰.علی دماوندی، روزنامەنگار و فعال سیاسی
۶۱.ابوزید گردی، فعال حقوق بشر
۶۲.نوید معینی، ناظر سیاسی
۶۳.صدیق بابایی، نویسنده و ناظر سیاسی
۶۴.شیرکو جهانی، فوق لیسانس علوم تربیتی
۶۵.مظفر شرفی، فعال مدنی
۶۶.رضا مصطفی سلطانی، فعال سیاسی و ارزیاب ارتباطات راه دور
۶۷.محمد حسن امینی، روزنامەنگار
۶۸.بهار عباسی، روزنامەنگار
۶۹.رشاد مصطفی سلطانی، فعال سیاسی
۷۰.دکتر مصطفی شمامی، دکترای علوم سیاسی
۷۱.آزاده محمد زاده، روزنامەنگار و فعال سیاسی
۷۲.صلاح عباسی، تحلیلگر سیاسی
۷۳.رزگار بهاری، روزنامەنگار
۷۴.منصور رضوی، مهندس عمران
۷۵.حسن نقشبندی،
۷۶.محمد براری، معلم بازنشته
۷۷.ایوب فخرالعمایی، مربی
۷۸.یدالله علی پناه
۷۹.نعمت علی آبادی، ناشر کتابخانەی ارزان
۸۰.فرامرز بهار، فعال سیاسی
۸۱.عبدالله ابراهیمی، فعال سیاسی
۸۲.حسن ابراهیمی، فعال سیاسی
۸۳.اصغر معیری، فعال سیاسی
۸۴.اصغر فتاحی، کنشگر سیاسی و زندانی سیاسی سابق
۸۵.گلاویژ ماورانی، فعال سیاسی
۸۶.مختار داودی، مهندس عمران
۸۷.مراد عظیمی، کنشگر سیاسی و مترجم کتاب انقلاب روژاوا
۸۸.رحمان جوانمردی
۸۹.سردار ولدبیگی، عضو رهبری همپیمانی استقلال طلبان کوردستان
۹۰.بهمن ستاری، کنشگر سیاسی
۹۱.زمان مسعودی, فعال سیاسی جنبش بینالمللی زنان
۹۲.مریم حکمت شعار، فعال سیاسی حقوق زنان
۹۳.شکوفه، فعال سیاسی عضو راوا
۹۴.امید یوسفی، کنشگر سیاسی
۹۵.حمید ساتعی، کنشگر سیاسی
۹۶.ابراهیم رستمی، کنشگر سیاسی
٩٧.مجتبی سعادت، کنشگر سیاسی
۹۷.یدالله بلدی، کنشگر سیاسی
۹۸.افسر عزیزیان، کنشگر سیاسی
۹۹.ابراهیم توانگر، کنشگر سیاسی
۱۰۰.مهدی مجتهدپور،کنشگر سیاسی
۱۰۱.سیروس دهکردی، کنشگر سیاسی
۱۰۲.عبدالله صالحزاده، کنشگر سیاسی
۱۰۳.حسین مقدم، فعال جنبش رادیکال کارگری
۱۰۴.میترا درویشیان، نویسنده و فعال حقوق بشر
۱۰۵.شهین پویا مقدس، عضو اجرایی کانون زندانيان سياسی خارج از کشور
۱۰۶.بسی شاماری، مسئول دیدهبان ایران و نهاد اجرای ایران تریبونال
۱۰۷.رویا صادقی، هنرمند و فعال حقوق زنان
۱۰۸. کاوه دادگری، کنشگر سیاسی
۱۰۹.حسین صفا کن، کنشگر سیاسی
۱۱۰.فرشته مولودی، کنشگر سیاسی
۱۱۱.ایوب دباغیان، فعال سیاسی چپ و کمونیست
۱۱۲.فرزانه دادگر، کارشناس ارشد روانشناسی
۱۱۳.جلال سبزواری، دکتر زبان و ادبیات فارسی
۱۱۵.بهرام طلوعی، فعال سیاسی
۱۱۶.فرشته محمدی، فعال سیاسی سوسیالیست
۱۱۷.محبوبه مشکین، نمایندهی اتحاديه پرستاران مالمو
۱۱۸.فرهاد بشارت، فعال سیاسی سوسیالیست
۱۱۹.داود ورزقان، مدافع استقرار دولت انقلابی پرولتاریا
۱۲۰.کاوه آهنگری، فعال سیاسی لیبرال
۱۲۱.حسین خلیفی، سیاستمدار
۱۲۲.حسن شفیعی، شاعر
۱۲۳.هادی صوفیزاده، ناظر سیاسی
۱۲۴.ریبوار معروفزاده، دانشجوی علوم سیاسی
۱۲۵.سیوان سعیدیان، هنرمند
١٢۶. مطلب احمدیان، زندانی سیاسی رجاییشهر کرج
١٢٧. گلاله آقابرایی، روزنامهنگار
١٢٨. کمال رسول کریم، روزنامهنگار
ژ.ت