رێپێوانی ئازادی له‌ رۆژی سێهه‌مدا له‌ كۆلماره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

رێپێوانی درێژمه‌ودا به‌ به‌شداری سه‌دان گه‌نجی كورد و گه‌لی وڵاتپارێز له‌ سێهه‌م رۆژدا له‌ كۆلماره‌وه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

رێپێوانی درێژمه‌ودا كه‌ بۆ ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵ له‌ شاری سیێرێنتزی فه‌ره‌نساوه‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ شاری ستراسبورگ كۆتایی پێدێت.

ئه‌و رێپێوانه‌ درێژمه‌ودایه‌ی بۆ شه‌رمه‌زاركردنی 23 هه‌مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی 15ی شوباتی 1999 له‌ دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد له‌ فه‌ره‌نساوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ به‌شداری سه‌دان گه‌نج به‌رده‌وامه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ سه‌رباری گێره‌شێوێنی و پشێویه‌كانیش به‌ڵام گه‌نجان درێژه‌ به‌ رێپێوانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.

گه‌لی فه‌ره‌نسا به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ چالاكوانانی رێپێوانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

جه‌ماوه‌ر له‌ كۆلمار كۆبوونه‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 11:00 دا ده‌ستیان به‌ رێپێوانه‌كه‌ كرد. له‌ چالاكی رێپێوانی درێژمه‌ودادا پلاكارد به‌ نوسینی "به‌ ئیراده‌ی ئاپۆییه‌وه‌ ئێمه‌ رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین"، و چه‌ند نوسینێك له‌ وته‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و كوردی به‌رزكرانه‌وه‌.

له‌ رێپێوانه‌كه‌دا به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر واژۆ كۆده‌كرێته‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستی ئازادی بۆ ئۆجالان بڵاوكراوه‌ به‌ ناونیشانی "بۆچی پێویسته‌ رێبه‌ر ئۆجالان له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئازاد بكرێت" له‌ سندوقی پۆسته‌ و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نرێن.

گه‌نجان به‌ هێله‌كه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی ئۆجالان و نوسراوی "وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" له‌سه‌ره‌ به‌ ره‌نگی سه‌وز و سور و زه‌رد ریزێك دروست ده‌كه‌ن و به‌ جۆشه‌وه‌ رێگا ده‌بڕن.

تا دێت له‌ سویسرا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپاوه‌ گه‌نجان زیاتر به‌شداری رێپێوانه‌كه‌ ده‌بن.

گه‌نجان ئه‌مڕۆ 16 كیلۆمه‌تر رێپێوان ده‌كه‌ن.

رێپێوانی درێژ له‌ سێهه‌م رۆژدا له‌ كۆلماره‌وه‌ تا ئۆستهیم به‌رده‌وام ده‌بێت.

هـ . ب