سانجار و بوڵدان: ده‌رگای ئیمراڵی بكه‌نه‌وه‌

هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ میتحه‌ت سانجار و په‌روین بوڵدان رایانگه‌یاند، "پێویسته‌ ده‌رگای ئیمراڵی بكرێته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نی گشتیی هه‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ په‌روین بوڵدان میتحه‌ت سانجار كۆبوه‌وه‌.

هاوسه‌رۆكان تیشكیان خسته‌ سه‌ر كاروچالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانی و وتیان: "گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانمان له‌ پێناو هاوپه‌یمانی ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. هاوپه‌یمانی دیموكراسی له‌ سه‌روو هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌گرێته‌خۆ. بێگومان، هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا بێت یان پێشوه‌خته‌ بكرێت، ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ مێژوو توركیا. خۆی له‌ خۆیدا ناكرێت كه‌ ئێمه‌ وه‌ك هه‌ده‌په‌ گرنگی به‌ هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ كه‌ مرۆڤ هاوپه‌یمانی دیموكراسی ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن بێنێته‌ ئاراوه‌، ئه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری و رێگاكانی چاره‌سه‌ر به‌س نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌ش بوڵدان و سانجار وتیان، "دۆسیه‌ی داخستن دۆسیه‌یه‌كی سیاسیه‌. ئامانجه‌كه‌ پاكتاوی سیاسیه‌، به‌ هۆكاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌. په‌یامێكی به‌هێزه‌، كه‌ به‌ر‌ له‌ كۆنگره‌ هاوبه‌شه‌ بچوكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و كه‌مپینه‌ ده‌كات، ئه‌و كاره‌ی كردووه‌". به‌ به‌رده‌وامیش وترا كه‌ دۆسیه‌ی كۆبانێش له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا دۆسیه‌یه‌كی سیاسیه‌، دۆسیه‌كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵوێستی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌ پێشه‌نگایه‌تی هه‌ده‌په‌ هاوسه‌رۆكان وتیان، "نیازیان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ و هێزه‌ دیموكراسیه‌كان نه‌چنه‌ لای یه‌ك. ده‌یانه‌وێت له‌ ناوخۆی هه‌ده‌په‌دا ناكۆكی بنێنه‌وه‌. زۆر جار وتمان كه‌ ئه‌و پلانه‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر. ئه‌وه‌ی ده‌بێت بكرێت ئاسانه‌، ده‌رگای ئیمراڵی بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌رگای ئیمراڵی بكرێته‌وه‌، پارێزه‌ر یان شاند بتوانن دیدار ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌ خۆیه‌وه‌ ببیستێت و مافی گه‌لانی توركیا بێته‌دی. ئه‌وه‌ مافی رای گشتییه‌. گۆشه‌گیری ره‌ها نایاساییه‌، نه‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێت نه‌ له‌ رووی ئاكار و ره‌وشته‌وه‌.

سه‌رۆككۆمار له‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ده‌ڵێت كه‌ ئۆجالان وتویه‌تی مانۆڕ لێده‌دات. یاسایی نییه‌ كه‌ مرۆڤ وته‌كانی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی كه‌ ناتوانێت ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ رای گشتیی، بۆ خۆی بكات به‌ كه‌ره‌سته‌ی پڕۆپاگه‌نده‌، ئه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌. ئێمه‌ پێشتریش وتمان، ده‌رگای ئیمراڵی بكه‌نه‌وه‌، بیركردنه‌وه‌ی ئۆجالان چییه‌ با راسته‌وخۆ رای گشتی بیبیستێت. جیا له‌وه‌ هه‌ر شتێك بكرێت فاڵ گرتنه‌وه‌، پوچه‌ڵ و بێ واتایه‌. جیا له‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو هه‌ده‌په‌دا پشێوی بنرێته‌وه‌ بێ بناخه‌ن و ناگه‌نه‌ هیچ ئه‌نجامێك.

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت بارودۆخێكی له‌و جۆره‌ بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت.

بوڵدانیش وتی، " له‌باره‌ی لێدوانی ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ر ئیمراڵی- ئه‌دیرنه‌ ئێمه‌ داوا له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ن به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ په‌رۆشی بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجالانن ده‌رگای ئیمراڵی بكه‌نه‌وه‌، با ئه‌و خۆی بیركردنه‌وه‌كانی بخاته‌ڕوو. له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ مامۆستا میتحه‌ت به‌ به‌رفراوانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد، به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌و هه‌ستیارییه‌ بكه‌مه‌وه‌.

هه‌وڵه‌كانمان و گه‌ڕان له‌ پێناو هاوكاری تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بن، ئێمه‌ به‌یه‌كگه‌یاندنی ژنانیشی بۆ زیاد ده‌كه‌ین".

هـ . ب