سانجار: وەرن لە دەوری دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی کۆبینەوە

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، با لە دەوری دیموکراسی و دادپەروەری و ئازادی کۆبینەوە بەیەکەوە گۆڕانکاری بکەین و دەشڵێت، بۆ وەڵآمدانەوەی بانگەوازی سەرۆکی جەهەپە لەلایەن وتەبێژ و نوێنەرانیان بە لیژنە و هێزەکانی هاوپەیمانی هەڵسەنگاندن دەکەن.

میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبەردەم نوسینگەی پارتەکەی باسی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کرد وتی: هەرگیز بەرپرسیارێتی حکومەت لە ئەنجامی سەختی بومەلەرزەکە لەبیر ناکات و تیشکی خستە سەر کاری حزبەکەی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان.

لە بارەی کشانەوەی مەراڵ ئاکشنەر لە کۆبونەوەی شەس لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا وتی: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ئێمە ڕەچاوی پێشکەوتنەکانی سیاسەتی تورکیامان کردووە و بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوامبوونی کارەکانمان گرنگە لە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش و دیموکراسیانە بۆ گەلان با گومانی تێدا نەبێت کە هیچ کەسێک وەک هەدەپە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێویستی ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی و دیموکراسی خەڵکی تورکیا نییە.

هاوسەرۆکی هەدەپە ڕاسیگەیاند: ئێمە بە تێگەیشتنەوە کار دەکەین بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ٨٥ ملیۆن کەس بۆ ئەوەی پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین و هاوکاری زیاتر بکەین، ئێمە درێژە بە بەرفراوانترین سیاسەتی هاوپەیمانی دیموکراتی دەدەین لەسەر بنەمای ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، سیاسەتی ئازاد، بەها مرۆییە جیهانییەکان و بەهاکانی دیموکراسی و یاسا دادەمەزرێنین و تێکۆشانمان بۆ هێڵی سێیەم فراوانتر دەکەین.

لەبارەی لێدوانەکەی کەمال کلیچدارۆغڵو کە وتبووی “دەبێت هەموو ڕەنگەکان لەسەر مێزەکە دانیشن” سانجار وتی: ئەو شێوازانەی پەیڕەوی دەکەین چەندین جار لەلایەن وتەبێژ و نوێنەرانمان بە لیژنە و هێزەکانی هاوپەیمانی خۆمان هەڵیدەسەنگێنین.

ئاسکراسی کرد ئەوان پێش بومەلەرزەکە ئەو ڕێگایەیان ئاشکرا کردبوو کە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی پەیڕەوی دەکەن وتیشی: بەڵام کاریگەری بوومەلەرزەکە و وێرانکارییەکە وای لێکردین چاو بەم پرۆسەیەدا بخشێنینەوە کارەکانمان بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم پرۆسەیە بەردەوامە ئێمە لە هەموو بۆردەکانمان و لەگەڵ هەموو هێزەکانی هاوپەیمانی خۆمان ئەم هەڵسەنگاندنانە دەکەین و بەردەوام دەبین.
ف.ق