شەڤین جۆشکون: دەسەڵات دەیەوێت راستیەکان بشارێتەوە

شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپەی موش وتی، ئەو سزایەی کە دوای بومەلەرزە بەسەر میدیاکاندا سەپێندراوە، هەوڵی دەسەڵاتە بۆ شاردنەوەی راستیەکان.

دوای بومەلەرزەکەی کوردستان، دەزگای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورک، سزای پارە و وەستاندنی ڕۆماڵی بەسەر چەندین کەناڵی وەک تەلە١، هالک تی ڤی، فۆکس تی ڤی، میدیای کوردی و چەندین پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا و بە گشتی ٣٤٠ دەزگای راگەیاندن بڕی. شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپەی موش رایگەیاند کە سزاکان، بۆ ئەوەیە کە راستیەکان بشاردرێنەوە. شەڤین جۆشکون بەبیریهێنایەوە کە یاسای سانسور قەڵغانێکی گەورەی دەسەڵاتە و رایگەیاند، دەسەڵات هەرچەند هەوڵ دەدات ئاستەنگی دروست بکات، ناتونێت خۆی لە رووخان دەرباز بکات.

پێشێلکردنی مافی ژیان

شەڤین جۆشکون رایگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی کوردستان، دەوڵەت دەستی بە سنورداکردنی سۆشیاڵ میدیا کرد، ئەمەش پێشێلکردنی مافی ژیانە  و وتی، : وەک ئەوەی لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بینرا، دەسەڵات کەی تەنگەتاو ببێت دەست بە شاردنەوەی راستیەکان دەدات، مافی کۆمەڵگا بۆ وەرگرتنی زانیاری ئاستەنگ دەکات و پشت بە سانسور دەبەستێت. بەڵام بە کارەساتی وەک بومەلەرزە کە ئینتەرنێت ئاستەنگ دەکرێت، مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن. چەندین کەس لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندان، بەرلەوەی شەحنی تەلەفونەکانیان تەواو ببێت، داوایان کرد کە رزگار بکرێن و تەلەفونیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد."

هەرچیەک بکەن ناتوانن راستیەکان بشارنە

دوای بومەلەرزەکەی کوردستان، دەزگای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی تورک، سزای پارە و وەستاندنی ڕۆماڵی بەسەر چەندین کەناڵی وەک تەلە١، هالک تی ڤی، فۆکس تی ڤی، میدیای کوردی و چەندین پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا و بە گشتی ٣٤٠ دەزگای راگەیاندن بڕی. شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپەی موش رایگەیاند کە سزاکان، بۆ ئەوەیە کە راستیەکان بشاردرێنەوە. شەڤین جۆشکون بەبیریهێنایەوە کە یاسای سانسور قەڵغانێکی گەورەی دەسەڵاتە و رایگەیاند، دەسەڵات هەرچەند هەوڵ دەدات ئاستەنگی دروست بکات، ناتونێت خۆی لە رووخان دەرباز بکات.

راستیەکان ئاشکرا دەبن

شەڤین جۆشکون باسی ئەوەشی کرد کە یاسای سانسور کە دەسەڵات ١٤ی تشرینی یەکەم لە پەرلەمان پەسەندی کرد، لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە و وتی، " بێگۆمان ئاشکرایە کە ئەم یاسایە بۆ درێژکردنی تەمەنی دەسەڵاتە. لەبەرئەوەی بەرلە هەڵبژاردنەکان پێویستی دەسەڵات بە هۆکارێکی نوی هەیە کە لە بەرامبەر دۆخەکە خۆی بگرێت و بە ئاسانی بتوانێت بمێنێتەوە. نمونەی ئەوەش یاسای لێبۆردنی وەبەرهێنانە کە لە ٦ی شوباتدا بووە هۆی وێرانبوونێکی گەورە، باڵەخانەکان لە شوێنە ئاویەکان و زەویە کشتەکاڵیەکان دروستکران کە بەهۆی بومەلەرزەوە رووخان، زۆر پرد و رێگە کە نەدەبوایە دروست بکرانایە، دروست کران. پرسێکی دیکە هێرشی جادەی ئیستقلال بوو کە کۆمەڵگا مافی هەواڵ وەرگرتنی هەیە. لە ١٠ شار بومولەرزە کاریگەری لەسەریان دان، لەسەر بانگەوازی پارتەکەمان  تۆڕی پشتگیری دروست کران، شارەوانیەکانمان کە قەیوم لە جێگەیان دانراوە، هاوکاریان پێشکەش کرد. ئەمە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتدا نەبوو. بە یاسای سانسور هەوڵ دەدات راستیەکان بشارێتەو، بەڵام ناتوانێت تێکۆشانی ئەو رۆژنامەنووسانە ئاستەنگ بکات کە راستیەکان رادەخە بەرچاو. هەرچیەک ببێت، راستیەکان ئاشکرا دەبن."

ف.ق