سەرباری تێکدەری و ئاژاوەگێڕییەکانی پۆلیس لە هانۆڤەر رێپێوان ئەنجامدرا

لە کۆتا رۆژی ڕێپێوانەکەی هانۆڤەردا پۆلیسی ئەڵمانیا بە بیانوی جۆراوجۆر دەستیکرد بە کاری تێکدەری و ئاژاوەگێڕی، بەڵام نەیتوانی حەماسەت و خرۆشانی گەل سارد بکاتەوە و گەل بە پێداگرییەوە رێپێوانەکەیان ئەنجامدا.

رێپێوانێکی دوو رۆژى لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری  گەلی کورد و ئیدانەکردنی هێرشە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتى تورک لە دژی رۆژئاوا و شەنگال و مەخمور رێکخرا. رێپێوانەکە لە لەلایەن ناڤ – یەک و یەکێتی هێزە دیموکراتییەکان (DGB) و بە بەشداریی سەدان کوردستانی بەڕێوەچوو.

جەماوەری گەل بۆ ڕێپێوانەکەیان بە پێشەنگایەتی ناڤ – دەم لە هانۆڤەر لەبەردەم لاتزن/زینتروم کۆبوونەوە و نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر  ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە دۆهرین و دوای پشوویەکی ٢٠ خولەکی، جەماوەری گەل بەرەو هانۆڤەر هاوپباهۆف دەستیان بە رێپێوانکرد.

هەرچەندە زۆر جار و بە تایبەتی لە کۆتا رۆژی رێپێوانەکەدا پۆلیسی ئەڵمانیا بە بڕوبیانوی جۆراوجۆر هەوڵی کاری تێکدەری و ئاژاوەگێڕیى لە دژی ئەو چالاکییەى کوردان ئەنجامدا، بەڵام سەرباری کارە تێکدەرانەکانی پۆلیس، گەل بەپێداگری و پەرۆشەوە بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکەیان و پۆلیس نەیتوانی گەل سارد بکاتەوە.

چالاکییەکە دوای خوێندنەوەی راگەیاندراو و ئەنجامدانی شایی و هەڵپەڕکێ بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی پێهات.

ژ.ت