سی پی جەی: رۆژنامەنووسان بە 'تیرۆر' تاوانبار مەکەن
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) داوای لە دەوڵەتی تورک کرد، کە خەباتکارانی میدیاکان بە "تیرۆر" تۆمەتبار نەکات و ڕۆژنامەوانە زیندانیکراوەکان ئازاد بکات.
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) داوای لە دەوڵەتی تورک کرد، کە خەباتکارانی میدیاکان بە "تیرۆر" تۆمەتبار نەکات و ڕۆژنامەوانە زیندانیکراوەکان ئازاد بکات.
سکاڵانامەی نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەنقەرە لە دژی دیرەن یورتسەڤەر سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامەوانان و پەیامنێران بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی، دەنیز نازلم، سەلمان گوزەل یوز، ئەمروڵا ئاجار و پەیامنێرانی ژن نیوز، حەبیبە ئەرەن و ئۆزگور دەگەر، کە ئێستا لە زینداندان و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA) زەمۆ ئاگگۆز و محەمەد گیونهان، کە بۆ ماوەیەک بۆ راهێنان لە ئۆفیسی ئەنقەرەی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا کاری دەکرد، پەسەند کرا.
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، کاردانەوەی بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسانی بە "ئەندامی ڕێکخستنی تیرۆریستی" نیشاندا و ئەو تۆمەتبارکردنەوەی ڕەتکردەوە.
کارلۆس مارتینێز دێ لا سێرنا، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی سی پی جەی لە نیویۆرک وتی: "دەبێت دەسەڵاتداران ئەو تۆمەتانە هەڵبوەشێننەوە، هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە، کە بە هۆی کارەکانیانەوە دەستگیر و زیندانیکراون ئازاد بکەن و رۆژنامەگەری بە تیرۆر تۆمەتبار دەکەن".
سی پی جەی ڕایگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی هۆکار و لێکدانەوە لەبارەی دۆخەکەوە لە رێگەی ئیمەیلەوە نامەیەکیان بۆ داواکاری گشتیی ئەنقەرە و وەزارەتی دادی تورکیا ناردووە، بەڵام بەڵام هیچ وەڵامێکی نامەکەیان نەدراوەتەوە.
ژ.ت