سیمیناری 'ژن، ژیان، ئازادی' لە زوریخ بەڕێوەچوو

لە شاری زوریخی سویسرا بە بۆنەی ٨ی مارس سیمینارێک لەسەر ڕاپەڕینەکان بە پێشەنگایەتیی ژنان لە ئێران بە بەشداریی مریەم فەتحی نوێنەری کەژار لە ئەوروپا بەڕێوەچوو.

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش، سیمینارێک لە ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیک کورد لە زوریخ بەڕێوەچوو.

 سیمینارەکە لە لەلایەن مریەم فەتحی نوێنەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ئەوروپا پێشکەشکرا.

مریەم فەتحی لەبارەی ڕاپەڕینی گەل، کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد و ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە و سەبارەت بە تێکۆشانی ژنان لە ئێران زانیاری و شیکارییەکی پێشکەش کرد. مریەم فەتحی وەڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە و ڕایگەیاند: پێویستە هەمووان پشتگیری لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بکەن، کە لە ڕۆژهەڵات و ئێران پەرەی سەندووە.

بوو بە دروشمی گلانی ئێران

مریەم فەتحی ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی گەل، کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، سەرەڕای هێرشەکان چەند مانگێکە بەردەوامە. فەتحی وتی : "چەندین ساڵە لە ئێران تێکۆشانی ژنان لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە. نابێت ئەم تێکۆشانە بەکەم ببیننرێت. ئەم دروشمە دەرئەنجامی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئەمڕۆ ئەم دروشمە جگە لە کورد لەلایەن گەلانی بەلووچ، فارس، ئەفغان و گەلانی دیکەی ئێرانەوە دەوترێتەوە. ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد. هەموو جیهان ئەم دروشمە بەکاردەهێنێت. فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە لە ڕۆژهەڵات درەوشایەوە، لە ئێرانیش دەدرەوشێتەوە".

ئەمە یەکەمجارە گەل پێکەوە تێدەکۆشێت

نوێنەری کەژار ئاماژەی بەوەدا، لە ئێران چەندین پێکهاتەی جیاواز هەیە و ئاماژەی بەوەدا، کە هەموو پێکهاتەکان بەشدارییان لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا هەیە و وتیشی: "کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لە ترس و تۆقاندن دروست دەکات. هەزاران کەس لەسێدارەدران. گەل، ڕووی تاریکی ئەو دەوڵەتە دەناسن. گرنگە، کە ئەو شۆڕشەوە بە پێشەنگایەتیی ژنان بەرەوپێش دەڕوات و بە سەرانسەری ئێراندا بڵاوبووەتەوە. بیر لەوە بکەنەوە لە شاری قوم، کە ناوەندی دەوڵەتی ئیسلامییە، ژنان لەوێش ڕاپەڕین و ئەوە یەکەمجارە گەلی پێکەوە تێدەکۆشن".

مریەم فەتحی نوێنەری کەژار لە کۆتایی سیمینارەکەدا ڕایگەیاند، نە پەژاک، نە کۆدار و نە کەژار لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی نین و وتی: "بۆ ئێمە ئەو تێکۆشانە واتارە، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت. ژینا ئەمینی شەهیدی باکوری کوردستانە، ساکینە  جانسز شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. دەبێت گەلەکەمان لە ئەوروپا لە دژی ئەو کۆمەڵکوژیانە هەستیار بن، کە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوودەدەن".

ژ.ت