تەجەشە لە ڤیەننا چالاکی ئەنجامدا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا چالاکی ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا چالاکی ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رێپێوانێکی ئەنجامدا.
رێپێوانەکە لە کۆلۆمپوزپلاتز تاوەکو ریمانپلاتز بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا دروشمی ' کوردستان دەبێتە گۆڕستانی دوژمنان' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترانەوە و وێنەی تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورک سووتێندرا.
گەنجان لە راگەیەندراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر گەریلا قبوڵ ناکەن و وتیان، " بە بەردەوامی لە گۆڕەپانەکان دەبین."
ف.ق