تورگای دەنیز زیندانیی سیاسیی نەخۆش کوژرا
تورگای دەنیز زیندانیی سیاسی، کە بە نەخۆشیی سەختەوە لە زیندانی مەتریس دا بە دیل گیرابوو، کوژرا.
تورگای دەنیز زیندانیی سیاسی، کە بە نەخۆشیی سەختەوە لە زیندانی مەتریس دا بە دیل گیرابوو، کوژرا.
تورگای دەنیز زیندانیی سیاسی لە زیندانی مەتریس دا بە دیلی راگیرابوو و نەخۆشیی سەخت و قورسی هەبوو و بنەماڵەکەی داوایانکردبوو دەستبەجێ ئازاد بکرێت، بەڵام ئازادیان نەکرد تاوەکو کوژرا.
تورگای دەنیز زیندانیی سیاسیی نەخۆش و تەمەن ٣٩ ساڵ، بەهۆی ئەوەی لە زیندانی مەتریس دا دۆخی تەندروستیی رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبوو و لەبەر ئەوەش گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەى سینگی یەدیکول. تورگای دەنیز بەهۆی سەختیی نەخۆشییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
دەنیز ساڵی ٢٠١٨ لە ناوچەی مۆکتیی سەر بە بەدلیس دەستگیرکرا. دەنیز لە زیندانی ژمارە ١ی جۆری ئێڵ دا لە زیندانی ماڵتەپە زیندانی کرابوو. هەرچەندە نەخۆشخانەی توێژینەوەی و ڕاهێنانی سینگی سورەیا پاشا لە ئیستەنبول لە راپۆرتەکەیدا رایگەیاندبوو، بەهۆی زیان گەیشتن بە سییەکانییەوە، جگەریشی لاواز بووە و تەنها دەتوانێت بە هاوکارییە پزیشکییەکان درێژە بە ژیانی خۆی بدات، بۆیە پێویستە ئازاد بکرێت، بەڵام سەرباری ئەوەش بەرپرسانی زیندان ئازادیان نەکرد.
ژ.ت