تەژەکە – ئە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان دەبین
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە) بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ چالاکیەکانی ١٢ی شوبات بانگەوازی بەشداریکردنی کرد.
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە – ئە) بە بۆنەی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ چالاکیەکانی ١٢ی شوبات بانگەوازی بەشداریکردنی کرد.
تەژەکە – ئە لە سەرەتای راگەیەنراوەکەدا هێزە پیلانگێڕەکانی شەرمەزار کرد، شەهیدانی دیموکراتی و ئازادی بەڕێزەوە بەبیرهێنایەوە و ئاستی خاوەنداریکردنی لە ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن گەل و ژنانی کورد و دۆستەکانی سڵاو کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە بەهێزترین وڵام بۆ پیلانگێڕان، بەرزکردنی تێکۆشانە، بەرخۆدانی هێڵی سۆسیالیزم و ئازادیخوازی ژن، دیموکراتی کە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەروەها وتی، " تێکۆشانی گەلی کورد، گەریلاکانی ئازادی، ژنان و گەنجان ٢٣ ساڵە لەدژی پیلانگێڕی بەردەوامە و ئەوەش سەرکەوتنی گرنگی دروست کردووە. ئێمە ئەو سەرکەوتنانە لە ٢٤مین ساڵی پیلانگێڕێدا لە هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستە بگۆڕین بە ژیانی ئازادی و دیموکراتی گەلەکەمان و دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چەند رۆژە لە زۆر دەڤەر چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێنو چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە هەموو وڵاتان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. بە تایبەتی بەشداریکردنی ژنان، کەسانی دیموکرات و دژبەرانی سیستم لەگەڵ گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، هێز بە تێکۆشان دەبەخشێت.
بە ناوی تەڤگەری ژنانی کوورد لە ئەوروپا، جاریکی دیکە دەڵێین، 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە'. بۆ حسابپرسین لە هێزە پیلانگێڕەکان سەرەتا ژنانی کورد گەلی کورد لە گۆڕەپانەکان تووڕەیی دەردەبڕن. تێکۆشانمان کە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد گەورەتر دەبێت، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕای پارچە دەکات و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە بڕیارێکیگەورەوە بەشداری چالاکیەکانی ١٢ی شوبات دەبین. سەرەتان ژنان، داوا لە گەلەکەمان، گەنجان، ڕۆشنبیران، فیمینیستەکان، پارێزەرانی مافەکانی ژنان، هونەرمەندان، ژینگەپارێزان و هەموو هێزەکانی دیموکراسی دەکەین کە سەرەتا لە ستراسبۆرگ و هەموو ناوەندەکانی ئەوروپا بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن."
ف.ق