یادی ساریا دیار و هەڤاڵانی لە سویسرا کرایەوە

ساریا دیار (بیشەنگ هەزەر) کە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید مونزوری گۆڕەپانی مامرەشۆی ئاڤاشین لەگەڵ هەڤاڵانی ١٠ رۆژ بەرخۆدانی کرد و دواتر شەهید بوو، لە لوزەرنی سویسرا یادی کرایەوە.

ساریا دیار (بیشەنگ هەزەر)  و ٦ هاوڕێی کە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید مونزوری گۆڕەپانی مامرەشۆی ئاڤاشین، ١٠ رۆژ بەرخۆدانیان کرد و دواتر شەهید بوون، لەلایەن نەجەدەکە لە شاری لوزەرنی سویسرا یادیان کرایەوە.

خنەوادە و خزمانی ساریا دیار و کوردستانیان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. لە کەسایەتی ساریا دیار و ٦ هاوڕێیدا یادی شەهدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێزەوە کرایەوە.

لەسەر ناوی کۆماو راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و دواتر سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا. لە سینەڤیزیۆنەکەدا ساریا هەزەر باسی بەشداریکردنی لە تێکۆشاندا و ژیانی تێکۆشانی خۆی دەکات.

لەسەر ناوی خانەوادەی هەزەر، حسێن هەزەر قسەی کرد و وتی، ساریا دیار وەک براکەی عەبدوڵلا هەزەر (دیار غەفور) کە لەساڵی ٢٠١٠دا لە هێرشی پۆلیسی تورکدا شەهید بوو، رێگەی تێکۆشانی گرتەبەر. هەزەر رایگەیاند، ئەوان وابەستەی تێکۆشانی شەهیدانی خۆیانن و ئاڵای بەرخۆدان رادەستی ئەوان کراوە و ئەوانیش بەرزتری دەکەنەوە و ئەمانەتی شەهیدان بۆ ئەوان شەرەفە.

ف.ق