ئاتیک: بە چالاکی لە شەقامەکاندا خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن
ئاتیک ناڕەزایەتی لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک پیشاندا و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە بەرخۆدانەکان کرد کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا دەکرێت.
ئاتیک ناڕەزایەتی لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک پیشاندا و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە بەرخۆدانەکان کرد کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا دەکرێت.
کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک) لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە هەرچەندە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و دەوڵەتی تورک هەیئەی تەحریر ئەل شام بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەبینین، بەڵام لە ئۆکرانیا ڕاهێنان لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەک دەکەن، دووپاتکرایەوە کە ئەمە نیشانەی هاوکارییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیان: "هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک باسی "چارەسەری" دەکات بەڵام هێرشەکانی لە دژی گەلی کورد بەردەوامە. لەلایەک زیندانی کردن و دانانی قەیوم بەردەوامە، لەلایەکی تریشەوە هاوکاری چەتە جیهادییەکانە لە سوریا و هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەکات. ئامانجی سەرەکی ئەو دیارە، دەیەوێت تەڤگەری کورد دابەش بکات و شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی لەناوبەرێت".
وەک ئاتیک بانگەواز لە هەموو ڕەنجدەران و کرێکارانی ناوخۆیی و کۆچبەر لە ئەوروپا و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە بە چالاکی لە شەقامەکاندا خاوەندارێتی لە بەرخۆدانەکان بکەن کە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا دەکرێت".