ئه‌سه‌په‌: ئێمه‌ش له‌ ١٢ی حوزه‌یراندا به‌ره‌و گه‌ملیك رێپێوان ده‌كه‌ین

ئه‌سه‌په‌ رایگه‌یاند، كه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی ئه‌وان له‌ ١٢ حوزه‌یراندا به‌شداری له‌ رێپێوانی گه‌ملیك ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌شكرد، " ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو ره‌نجده‌ران و بنده‌ستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداری له‌ رێپێوانه‌كه‌دا بكه‌ن".

ناوه‌ندی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بنده‌ستان (ئه‌سه‌په‌) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد، "گۆشه‌گیری قورسكراو له‌ سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ٢٣ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌. هه‌روه‌ها ماوه‌ی ساڵێكه‌ رێگه‌ به‌ پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نادرێت دیدار ئه‌نجام بده‌ن. ده‌وڵه‌تی فاشیستی پاكتاوكه‌ر به‌م گۆشه‌گیرییه‌ ده‌یه‌وێت به‌ر به‌ تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد بگرێت، گه‌مارۆی هێزه‌كانی ئازادی كورد بدات و پاكتاویان بكات. به‌م جۆره‌ش ده‌یانه‌وێت بوار بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی قڕكه‌ر، سیاسه‌تی شه‌ڕ و داگیركاری بڕه‌خسێنن. گۆشه‌یری له‌ هه‌مان كاتدا به‌ واتای زۆربوونی تیرۆری فاشیست له‌ گرتووخانه‌كان، جێهێشتنی زیندانیانی نه‌خۆش له‌به‌رده‌م مردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ماوه‌ی سزاكان. ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری به‌رده‌وام بێت له‌ به‌ر پێداگری شه‌ڕی پاكتاوكه‌ر باری ئه‌و شه‌ڕ له‌ ئه‌ستۆی كرێكاراندا ده‌بێت، هه‌ژاری و برسێتی تادێت زیاتر ده‌بێت".

‌ئێمه‌ بانگهێشتی سه‌رجه‌م كرێكاران ده‌كه‌ین بۆ رێپێوان‌

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌م جۆره‌ وتراوه‌:

"له‌ ١٢ی حوزه‌یراندا له‌ گه‌ملیك بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێزدار ئۆجالان كه‌ ٢٣ ساڵه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیری و گه‌مارۆ به‌ بڕیارداری تێده‌كۆشێت و تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد به‌هێز ده‌كات، رێپێوانێك ساز ده‌كرێت.

له‌ ١٢ی حوزه‌یراندا بۆ تێكۆشانی گه‌لی كورد و ئازادی و یه‌كسانی بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان ئێمه‌ش له‌ رێپێوانه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بین. ئێمه‌ هه‌موو ره‌نجده‌ران و بنده‌ستان كه‌ بۆ ئازادی، ره‌نج و یه‌كسانی گه‌لان تێده‌كۆشن بانگهێشتی رێپێوان ده‌كه‌ین".

هـ . ب