یەجەوەکە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی یەجەوەکە لە ئیستەنبوڵ، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکییان ئەنجامدا.
یەکینەکانی یەجەوەکە لە ئیستەنبوڵ، دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکییان ئەنجامدا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بە تێکۆشان یەکدەگرین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبین" دژی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا.
ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکەی یەجەوەکەی ئیستەنبوڵ وەهایە:
" لە ناوچەی باگجیلاری ئیستەنبوڵ شەوی ١ ی کانوونی یەکەم ئۆتۆمبیلی کەسێکی هاوکاری ئاکەپە_مەهەپە سووتێنرا.
یەکینەکانمان شەوی ٢ ی کانوونی یەکەم دژی دامەزراوەیەکی هاوکاری ئاکەپە_مەهەپە بە ناوی شاد_دەر لە ناوچەی ئاڤجیلاری ئیستەنبوڵ سەرەتا بە تەقەمەنی و دواتر بە مۆڵۆتۆڤ چالاکییەکیان ئەنجامدا و ئۆتۆمبیلی دامەزراوەکەیان سووتاند. لە چالاکییەکەدا زیانێکی مەزن بە دامەزراوەکە گەیەندرا کە چیتر بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت.
هەردوو چالاکییەکە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدران.
وەک یەجەوەکە، دەڵێین با هەمووان باش بزانن کە دژی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان، وەڵامی گونجاو دەدەینەوە. بانگەواز لە گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، جێی خۆیان لەم چالاکییانەدا بگرن".