پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە هاتای داوای دەستبەجێ لابردنی خاڵەکانی هاوکاریکردن لەشارۆچکەی دەفەنی پارێزگاکەدا کرد، هاڵک ئەڤلەری خواستی لە دژی ئەو بڕیارە لەبەردەم بینای گشتیی خۆیاندا ڕاگەیاندراوێک بخوێننەوە، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان چەندین ئەندامانی دەستگیرکردن.
پارێزگاری هاتای داوای کردووە خاڵەکانی هاوکاریکردن بۆ بومەلەرزەلێدراوان لە ناوچەی دەفنەی هاتای لاببرێن. هارون کایا جێگری پارێزگار و گروپی ئافاد چوونە ناوچەی هاوکارییەکان، کە هاڵک ئەڤلەری، پارتی کرێکارانی تورکیا، یەکێتی پزیشکانی تورکیا و چەندین ڕێکخراو خۆبەخش بۆ دابینکردنی پێداویستی و پەناگە و دەرمان بۆ بومەلەرزە لێدراوەکانیان دروستکردبوو، پێیان ڕاگەیاندن دەبێت خاڵەکانی هاوکاریکردنیان لە پارکی سەڤگی لاببەن.
ئەندامانی هاڵک ئەڤلەری لە شەقامی کۆنووری ئەنقەرە سەبارەت بەوەی لە پارکی سیڤگی ڕوویدا وتیان: "ڕێوشوێن بۆ گەیاندنی پێداویستی بە خەڵک بگرنە بەر نەک ئەوەی رێگری لە گەیاندنی هاوکاری دا دروست بکەن" و خواستیان ڕاگەیاندراوێک لە بەردەم بیناکەی خۆیاندا بخوێننەوە.
بەڵام پۆلیسی تورک ڕێگای پێ نەدان ڕاگەیاندراوەکەیان بخوێننەوە و هێرشی کردە سەریان و نەبییە مەردتورک سەرۆکی گشتیی هاڵک ئەڤلەری و چەندین ئەندامی هاڵک ئەڤلەری-یان دەستگیرکرد.
ژ.ت