ئەندامانی هەبەدەهە لە ئیزمیر لەدژی محاویلەی کارەبای هەرێمەکە چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی تیمی جومالی چۆرومی هەبەدەهە رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئیزمیر لەدژی محاویلەی بڵاوکردنەوەی کارەبای هەرێمەکە چالاکیان ئەنجامداوە و تێکیانشکاندووە.

ئەندامانی تیمی جومالی چۆرومی هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا لە ناوچەی بایراکلی ئیزمیر هێزەکانمان لەدژی محاویلەی کارەبای هەرێمەکە کە لە تەنیشت پارکی پۆلیسی فەتحی سەکینە چالاکیان ئەنجامداوە و لەکاریان خستووە."

هەبەدەهە دەڵێت، لەسەر هەندێک هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی ئەوەکراوە کە پارکەکە سووتاوە و هێرشبەران دەستگیرکراون، بەڵام ئەو هەواڵە درۆیە. هیچ ئەندامێکمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامداوە لەلایەن پۆلیس و پاسەوانەکانەوە دەستگیر نەکراون."

ئەندامانی تیمی جومالی چۆرومی هەبەدەهە باسی ئەوەشی کرد کە ئەو چالاکیە بۆ شەهیدانی چالاکی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' ئەنجامدراوە.

ف.ق