ئەندامانی ئیهادە بۆ تەپەلی کە بە ئەشکەنجە کوژرا کۆبونەوە

ئەندامانی لقی ئیهادەی ئزیمیر بۆ مەقسود تەپەلی کە لە ساڵی ١٩٨٤ بە بریندار دەستگیرکرا و دواتر بە ئەشکەنجە کوژرا کۆبونەوە.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) لقی ئیزمیر لە چوارچێوەی چالاکی ' بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە و بکوژان دادگایی بکرێن'  لەبەردەم سومەرپارک کۆبونەوە لە ناوچەی کۆناکی ئیزمیر. بەڕێوەبەرانی ئیهادە لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' بێسەروشوێنەکان ویژدانن، خاوەنداریان لێبکەن' و ' بکوژان دیارن، بێسەروشوێنەکان لەکەوێن' بەرز کردەوە و پرسیاری چارەنوسی مەقسود تەپەلی (٢٨) مامۆستایان کرد. مەقسود تەپەلی لە ٢ی شوباتی ١٩٨٤دا لە ناوچەی ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا و دواتر بێسەروشوێنکرا.

عەلی ئایدن سکرتێری ئیهادەی ئیزمیر لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی لە خانەوادە قوربانیان بومەلەرزەکەی کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

ئایدن باسی ئەوەی کرد، ئەم دۆسیەیە ٣٩ ساڵە بێسزا ماوەتەوە و ٣٩ ساڵە بکوژانی مەقسود دەشارنەوە و گۆڕەکەشی نادیارە.

ئایدن باسی بەسەرهاتی مەقسود تەپەلی کرد و رایگەیاند کە پۆلیس سەرەتا تەپەلیان ئەشكەنجە داوە و دواتر دەستگیریان کردووە و بە ئەشکەنجە بێسەروشوێن دەکرێت. ئایدن دەشڵێت، لە رۆژەوەی تەپەلی دەستگیرکراوە هیچ زانیاریەک لەسەری نییە و جێگەی گۆڕەکەشی نازانریت. لەگەڵ هەموو هەولێکی خانەوادەکەی بە بیانوی یاسای تێپەڕبوونی کات دۆسیەکە دادەخرێت.

دواتر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

ف.ق