ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا
ئەنجامنامەی ١٧مین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا ئاشکرا کرا.
ئەنجامنامەی ١٧مین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا ئاشکرا کرا.
کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ساڵانە لەبارەی یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد، لەلایەن کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا – تورکیاوە، (EÛTCC) بە هاوکاری فراکسیۆنی چەپ، هاوپەیمانی ئازادی سۆسیال دیموکراتەکان و ئینیستیتوی کورد لە بروکسەل ئەنجامدرا.
کۆنفڕانسەکە دوای دوو رۆژ کۆتایی هات و ئەنجامنامەکەی راگەیەندرا.
یادی قوربانیان بومەلەرزەکە کرایەوە
لە ئەنجامنامەکەدا باسی ئەوەکرا، کۆنفڕانسی ٨ -٩ ی ئازار بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.
هەروەها لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە: لە سەرەتای مانگی شوباتدا بومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە تورکیا، کوردستان و سوریا روویدا. شارەکان وێران بوون و بە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆنفڕانسی EÛTCC یادی قوربانیانی کردەوە. بانگەوازی لە تورکیا کرد کە بو زوترین کار هێرشەکانی سەر سوریا بوەستێنریت و گەمارۆ لەسەر هاوکاری مرۆیی بۆ سەر خەڵکی سوریا هەڵبگرێت.
پێویستە ئاگربەست دوولایەنە بێت
بڕیاری بێچالاکی سەربازی کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە لەلایەن پەکەکەوە راگەیەندرا، پێویستە دوولایەنە بێت. بێچالاکی سەربازی و زیانی بومەلەرزەکە بە تەنیا ئەنجام نییە، لە هەمان کاتدا بۆ تێپەڕاندنی هەژموونی دەوڵەتی ١٠٠ ساڵەی کۆماری تورکیا و پێکهێنانی کۆماری دیموکرات هەلێکی گەورەیە.
پێویستە لەبەرامبەر داخستنی هەدەپە هەڵوێستێکی روون و ئاشكرا هەبێت
کۆنفڕانسی EÛTCC بۆ یەکێتی دیموکراسی، ئاشتی و لەدژی قەدەغەکردنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بانگەوازی لە ئۆپۆزسیۆن کرد. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی یەکێتی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا لە هیچ بارودۆخێکدا داخستنی دووەم پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا قبوڵ نەکەن.
پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت
پێویستە دەرگاکانی زیندانی ئیمڕالی بکرێنەوە. یەکێتی ئەوروپا، کۆنسەری ئەوروپا و بە تایبەتی سی پی تی پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بە نادادپەروەری ئیـمڕالی چاوپێکەوتنی پارێزەران هەموو میکانیزمەکان بەکار بهێنن.
کۆنفڕانسی EÛTCC بۆ چارەسەریەکی هەمیشەەیی، بانگەوازی ئازادکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە دەکات.
پێویستە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە فەرمی بناسرێت
ئەم دیالۆگە لە هەمان کاتدا بۆ دوارۆژی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. لە رووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەنگاوێکی گرنگە. کۆنفڕانسی EÛTCC ئاماژەی بە ئەرکی دەوڵەتان بۆ گەڕاندنەوەی داعشە دەستگیرکراوەکان و دادگاییکردنیان کرد.
راگرتنی هێرشی درۆنەکان
پێویستە شەهیدکردنی سیاسەتمەدارانی کەرد و بە تایبەت ژن هەم لە باشوری کوردستان و هەم لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆن) ببێتە هۆکاری دادگاییکردن.
زۆر دەوڵەت هەن کە هێرشی بەرامبەر ئێزدیەکانیان وەک جینۆساید قبوڵ کردووە، پێویستە یەکێتی ئەوروپا هەموو میکانیزمێکی دیپلۆماسی و سیاسی خۆی بۆ رێگریکردن لە هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی ئێزدیەکان بەکار بهێنێت. لە هەموو دۆخێکدا ئێزدیەکان رووبەرووی ئەنجامی جینۆسایدی ٢٠١٤ دەبنەوە.
پێویستە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت
کۆنفڕانسی EÛTCC بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و دادگای دادی نێودەوڵەتی (لاهای) کرد، کار لەسەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک بکەن و لێکۆلینەوەیەکی سەربەخۆ دەست پێبکەن.
پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت
یەکێتی ئەوروپا و ئەوروپا بەرپرسیاری پەیمانی لۆزانن کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر واژۆکرا. کۆنفڕانسی EÛTCC بانگەوازی لە یەکێتی ئەوروپا و دەزگا و دەوڵەتانی ئەوروپا کرد کە بۆ رێگریکردن لە شەڕی دژی کورد، رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
لە هەمان کاتدا ئەم داواکاریە لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی ئێران و دروشمی ؛ژن ژیان ئازادی' کە لە سەرانسەری جیهان بڵا بووەوە، جێی خۆیان دەگرن.
کۆنفڕانسی EÛTCC پشتگیری لە گەلانی ئێران دەکات کە لەدژی دەسەڵاتی زاڵم راپەڕیون.
EÛTCC بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات کە بێ شرۆڤە دروشمەکە قبوڵ بکات.
ف.ق