یەپەسە لە دژی پۆلیسەکانی تورک چالاکیی ئەنجامدا: پۆلیسێک کوژرا
یەپەسە لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسەکانی تورک چالاکیی ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا پۆلیسێک کوژرا.
یەپەسە لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسەکانی تورک چالاکیی ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا پۆلیسێک کوژرا.
یەکەی تۆڵەى شەهید چیاگەر هێڤی لە یەپەسە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەو و وتی، "ئەندامانمان لە چوارچێوەی 'هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە' لە ناوچەکانى ئارناڤۆت کۆی و ئاجیلار لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسەکانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدا".
پۆلیسێکی مەدەنی کوژرا
لە راگەیاندراوەکەی یەپەسەدا هاتووە:
"لە دەمەوە ئێوارەی ١٢ی حوزەیران لە گوندی چاکماکلی و شوێنی ژیانی خۆی، کە سەر بە ناوچەی ئارناڤۆت کۆیە، لە ئۆتۆمبێلەکەى دابەزی و لەلایەن هێزەکانمانەوە لە نزیکەوە بە ٦ گولـلە سزا درا و ئەوە پۆلیسە فاشیستە کوژرا.
لە دەمەوە ێێوارەی ٢ی ئایاردا هێزەکانمان لە سەر رێگای پازار یۆڵی لە گەڕەکی یەشیل کەنت لە ناوچەى ئاجیلەر لە دوو قۆڵەوە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکانیان دا و ئۆتۆمبێلەکە لە رێ دەرچوو و لە عەمودی کارەبای دا. لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە ٢ پۆلیسی فاشیست بریندار بوون. ئۆتۆمبێلەکەش زیانێکی زۆری پێگەیشتوە و ئیدی بە کار نایەت.
ئەوانەى هێرش دەکەنە سەر کوردان دەبنە ئامانجمان
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادیدا هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە کار و پرۆڤە و خۆراهێنان لەسەر کوشتارکردنی گەلەکەمان دەکەن و لە پەرلەمانەوە چەپڵە بۆ بکوژەکان لێدەدرێت. ئەو هێرشانە لە هەموو لایەکەوە ئەنجام دەدرێن و لە بەرامبەریشدا لە هەموو لایەکەوە بەرخودان هەیە و بە بەرخودان تێکدەشکێنرێن. رۆژ رۆژی بەرخودان و تۆڵەکردنەوەیە. پۆلیس، پاسەوان، سیخوڕ و چەتەتەکانی دەوڵەتی تورک، کە دەستیان لە خوێنی کورددایە لە هەر ناوچەیەکەدا، کە گوایە خۆیان بە ئارام و پارێزراو دەزانن لەلایەن ئێمەوە دەکرێنە ئامانجی چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوەمان. ئێمە ئەندامانی خۆپاراستنی گەلەکەى خۆمانین. چالاکییەکانی خۆپاراستنمان بە بێ راوەستان بەردەوامیی دەبێت".
ژ.ت