ئەردۆغان ڕۆیشت بۆ هاتای، بەڵام خەڵکی هاتای نەیانبینی
عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، ئەردۆغان هات بۆ هاتای، بەڵام گەل نەیانبینی و وتی: "ڕێگاکانی بۆ داخرابوون لەمپەری بۆ دانرابوون".
عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، ئەردۆغان هات بۆ هاتای، بەڵام گەل نەیانبینی و وتی: "ڕێگاکانی بۆ داخرابوون لەمپەری بۆ دانرابوون".
عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە، کە لە کاتی بومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا لە هاتای بوو، باسی لە کێشەی چادر بۆ هاووڵاتییان کرد و ڕایگەیاند، لە نێو کێشەکاندا تووڕەیی خەڵک پەرەی سەندووە.
لە هاتای لە ٢٠ی شوبات دوو بوومەلەرزە بە پلەی ٦.٤ ڕوویاندا و ئەو بینایانە، کە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات دا زیانی کەمیان پێ گەیشتبوو ڕووخان. لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەدا ٦ کە چوونە ناو ماڵەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا. عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە، کە لە کاتی بومەلەرزەکەدا لە هاتای بوو قسەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
عەلی کەنعان ئۆغڵو وتی، لەبەر ئەوەی بومەلەرزەکە لە ڕۆژدا ڕووی نەدا ڕێگا لە کارەساتێکی گەورە گیرا و وتی: " بومەلەرزەکەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دوو خاڵی گرنگی هەبوو. یەکەم، لە ڕۆژدا نەبوو و ماوەکەیشی کورت بوو. لەو ڕۆژەدا ئێمە لە ناوچەی هاتای / ئەنتاکیا و لە ناوەندی ناوچەی سامانداغ بووین و بەو ناوچانەدا دەگەڕاین، پارێزگار ڕێگەی بەخەڵکی دابوو بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بچنە ناو بیناکانیانەوە و کەلوپەلەکانیان دەربهێنن. لەبەر ئەوەش خەڵکێکی زۆر چووبوونە ناو بیناکانیانەوە. بۆیە ئەگەر بومەلەرزەکە لە ڕۆژدا ڕووی بدایە خەڵکێکی زۆر گیانیان لە دەست دەدا. ئیدی لە ئێوارەدا ئەو جموجوڵەی هاووڵاتییان وەستابوو. دووەم، بومەلەرزەکە زۆر بەردەوام نەبوو، بەڵام زۆر بەهێز بوو. ئێمەش لێرە بووین و هەرچەندە لە دەرەوە لەسەر خاکەکە بووین،ب بەڵام ئەوەندە توند هەژاندینی، کە کەس نەیتوانی خۆی بەسەر پیوە بگرێت. زۆر خراپ بوو. کاتێک مرۆڤ بیر لە ژیان لە ناو بیناکان دەکاتەوە، لە دۆخێکی ئاوادا، بەڕاستی مرۆڤ تووشی دەترس و نیگەرانی دەبێت."
کێشەی کەمیی چادر بەردەوامە
کەنعان ئۆغڵو وتیشی: کێشەی چادر، پەناگە، گەرمکردن و تەوالێت لە هاتای بەردەوامە و وتی: "چادرەکان لە نزیک بیناکان، لە دەوروبەریان دادەنرێن. ئەگەر چادر نەبێت، مرۆڤ نایلۆن بە دار و تەلار بیناکانەوە دەبەستنەوە و چادرێکی نایلۆنی بۆ خۆیان خۆیان دروست دەکەن. لەبەر ئەوەش ئەوان لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان. ئەگەر بوومەلەرزە ٦.٤ پلەیەکە بۆ ماوەی ٣٠ چرکەی تر بەردەوام بوایە، خودا نەکات، ئەگەر نا خەڵکی دەوروبەری ئەم بینایانە هەموویان دەبن بە ژێر داروپەردووەکانەوە، بێگومان بەرپرسانی حکومەت دەڵێن، لەبیناکان نزیک نەبنەوە، بەڵام پێداویستیی ئەوەی بۆ خەڵک دابنی ناکات، کە خەڵک لە بیناکان دووربکەنەوە. چونکا پێویستە دوور لە بیناکان پێداویستیەکانی گەرمکەرەوە، پەناگە و توالێت بۆ خەڵک دابین بکرێت و مرۆڤ ناچار نەبێت پەنا بباتەوە بەر ئەو بینایانە. لێرە ناوەندی هەماهەنگیی هەدەپە هەیە. ئەو کەسانەی دێن بۆ ئێرە بە پێداگرییەوە داوای چادرمان لێدەکەن. چادر پێویستییەکی گرنگە بۆ هاووڵاتییان و ئەو پێویستییە بەردەوامە، چونکا کاتێک خۆر دیار نەمێنێت، خەڵک زۆر بە پەلە پێویستی بە چادر هەیە".
گەل بێزار و تووڕەن
کەنعان ئۆغڵو ڕایگەیاند، ئەوەیان بینیوە، کە لە کاتی باران باریندا چی بەسەر ئەو چادرانەدا دێت و ڕایگەیاند، خەڵک لە لایەکەوە بێزار بوون و لە لایەکی دیکەشەوە زۆر تووڕە بوون.
کەنعان ئۆغڵو وتیشی: "کاتێک چووین بۆ سامانداغ، خەڵک وتیان، نیوەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دەتوانرا ڕزگاربکرێن. ئەوان وتیان، هاواری خەڵکیان لە ژێر داروپەردووەاندا دەبیست، بەڵام لەبەر ئەوەی تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن نەهاتن و هیچ ئامێرێک نەبوو داروپەردوەکانی پێ لابدەین. ئەو خەڵکەی لە ژێر داروپەردووەکاندا بوون گیانیان لە دەستدا، چونکا هیچ شۆفێلێک نەبوو، کەس نەبوو ئەو بلۆکانە لابدات".
کێشەکان قورسە
عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە هات بۆ هاتای، بەڵام خەڵکی هاتای نەیانبینی و وتی: "ئەردۆغان لەگەڵ دەوروبەرەکەی خۆی هاتە هاتای، بێگومان ئێمە ئەومان نەبینی، بەڵام جگە لە ئێمەش، خەڵکی هاتای ئەویان نەبینی. شوێنێکی تایبەتی بۆ ئامادەکرابوو، ڕێگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون، بەربەست و لەمپەر دادەنران. نەیاندەهێشت خەڵک بگەێنە ئەوێ، گەرچی کەسیش نەیدەویست بڕوات بۆ ئەوێ، بەڵام سەرباری ئەوەش ڕێگاکانیان داخستبوو. بە پێی دڵی خۆیان ڕێگەیان بە چەند کەسێک دەدا بچێتە ئەوێ، بەڵام هەموو شوێنەکان داخرابوون. بەکورتی تەیب ئەردۆغان هات بۆ هاتای، بەڵام خەڵکی هاتای ئاگایان لێی نەبوو و نەیانبینی. خەڵک زۆر تووڕەن. لە ناو کێشەی قورس و جدیدان، خەڵک بەو حاڵەوە بە تەنها هەوڵ دەدەن درێژە بە ژیانیان بدەن".
ژ.ت