ئێشكگری ئازادی له ستراسبورگ 503 هه‌فته‌ی تێپه‌ڕاند
ئێشكگری ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا له هه‌فته‌ی 503هه‌مینی خۆیدا به گروپێكی نوێوه به‌رده‌وامه.
ئێشكگری ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا له هه‌فته‌ی 503هه‌مینی خۆیدا به گروپێكی نوێوه به‌رده‌وامه.
ئێشكگری ئازادی كه ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ ئۆجالان له 25ی حوزه‌یرانی 2012 له شاری ستراسبورگ ده‌ستیپێكردبوو و له هه‌فته‌ی 503هه‌میندا له لایه‌ن گروپێك له شاری ههیلبرۆنی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستاوده‌ستی پێكرا.
له گروپه نوێكه‌دا شه‌وكه‌ت چه‌لیك، بۆزان عومه‌رلی و رهڤشهن باگۆك به‌شدارن.
له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه شه‌وكه‌ت چه‌لیك قسه‌ی كرد و به بیری هێنایه‌وه كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان 23 ساڵ به‌ر له ئێستا به پیلانگێڕیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی به دیل گیرا و وتی، "تا ئه‌و كاته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له رووی جه‌سته‌ییه‌وه ئازاد ده‌بێت ئه‌وان درێژه به‌و ئێشكگرییه ده‌ده‌ن".
چالاكی ئێشكگری كه ماوه‌ی 10 ساڵه له ستراسبورگ به‌رده‌وامه، هه‌فتانه حه‌وت رۆژ له نێوان كاتژمێر 07:30-16:30 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هـ . ب