ئەو نەژادپەرستەی هێرشی کردە سەر هەدەپە ئازاد کرا
نەژادپەرست محەمەد بایەزید کە هێرشی کردە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ ئازاد کرا.
نەژادپەرست محەمەد بایەزید کە هێرشی کردە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ ئازاد کرا.
نەژادپەرست محەمەد بایەزید کە دوێنێ هێرشی کردبووە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ ئازادکرا. بایەزید دوێنێ چووبووە بینا پارتەکە و بە ئەندامانی پارتەکەی وتبوو "ئێوە تیرۆریستن" و هێرشی کردبووە سەریان و ئەندامانی پارتەکەش بێکاریگەریان کردبوو و رادەستی پۆلیسیان کردبوو.
دوای هێرشەکە والیگەری ئیستەنبوڵیش راگەیەندراوی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە بە تۆمەتی 'سوکایەتی'، 'دەستدرێژی، هەڵکوتانە سەر و هەڕەشەکردن' و 'زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵ' زۆر تۆماری ئاشکرا هەن کە لە نەخۆشخانەی دەرونی و پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەی پ.د. مەزهەر عوسمانی باکرکۆی ئیستەنبوڵ چارەسەری وەرگرتووە.
بایەزید دوای وەرگرتنی وتە لێی لەلای داواکاری گشتی بە مەرجی چاودێری دادوەری رەوانەی دادگای سزای سوڵحی حەوتەم کرا. دادگاش بڕیاریدا بە ئازادکردنی بایەزید.
پارێزەری هەدەپە فەردی یامار کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری ئازادکردنی بایەزید دەربڕی. یامار ئاماژەی بەوەکرد کە هەدەپە بەشێوەیەکی سیستماتیک هێرشی دەکرێتەسەر و وتی کە دادگاش بە سیاسەتی 'بێسزا دەربازبوون' ئەو هێرشانە پەردەپۆش دەکات.
هـ . ب