ئەوروپا گوشار و سزاکانی لەسەر سوریا کەمدەکاتەوە
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە بە مەبەستی ئەوەی هاوکارییەکان بە ئاسانی بگاتە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە سوریا گوشار و گەمارۆکانی لەسەر ئەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە بە مەبەستی ئەوەی هاوکارییەکان بە ئاسانی بگاتە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە سوریا گوشار و گەمارۆکانی لەسەر ئەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئەوروپا رێکخراوە فریاگوزارییەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانیان بە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە سوریا پێویست ناکات کە پێشوەختە داوای مۆڵەت لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە بکەن.
ئەو رێکارە بۆ ماوەی شەش مانگە و بەهۆی قەیرانی قورسی مرۆیی لە سوریا ئەو بڕیارە دراە.
یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی خستەڕوو کە لە دوای بومەلەرزەکەوە و بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی بەپەلە بڕی ٣.٥ ملیۆن یۆرۆیان رەوانەکردووە.
لەساڵی ٢٠١١ گەمارۆ و گوشارەکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەر سوریا دەستی پێکرد و ٢٩٠ کەسایەتی و ٧٠ رێکخراو خرانە لیستی سزاکانەوە.
هـ . ب