ئینتەرناسیۆنالیستەکان گەیشتنە ساربروکین

ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ٥ رۆژدا ١٢٨ کیلۆمتەریان بڕی و گەیشتنە ساربروکین.

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە فرانکفورتەوە تاوەکو ستراسبورگ ڕێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد. ڕێپێوانەکە لە ئەڵمانیا کۆتایی هات.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری رۆهرباچی هامبۆرگ کۆبوونەوە.

چالاکوانان بەر لە ڕێپێوانەکە بێتەحەمولی ئاسایشی ئەڵمانیان لە بەرانبەر پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرد و لە دەوری پۆستەرەکان کۆبوونەوە و وێنەیان گرت.

کۆمیتەی ئامادەکاری رایگەیاند کە واتای قەدەغەکردنی پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نییە و ئەمڕۆ لەگەڵ پۆستەرەکانی ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

ئینتەرناسیۆنالسیتەکان ١٩ کیلۆمەتر لەژێر باران ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دوای پێنج ڕۆژ بە گشتی ١٢٨  کیلۆمەتر ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی ساربروکین ڕێپێوانێک ٣ کاتژمێر ئەنجام دەدرێت و دواتر بە ئۆتۆبۆس دەچنە ساربروکین.

ف.ق