ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە گەیشتە ٣٨ هەزار و ٤٤ کەس
ئافاد رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٤٤ کەس.
ئافاد رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٤٤ کەس.
ئافاد لەبارەی ئاماری گیان لەدەستدانی بومەلەرزەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای بومەلەرزەکەی ناوچەی بازارجخی مەرەش بە پلەی ٧.٧ و بومەلەرزی ئەلبیستان بە پلەی ٧.٦، ٤ هەزار و ٧٣٤ بومەلەرزەی بچووک روویانداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تاوەکو ئێستا ٣٨ هەزار و ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ف.ق