ژنانی پرشنگی خۆر له پاسه‌وانه‌كانی زیندانیاندا
ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه له به‌رامبه‌ر پاسه‌وانه فاشیسته‌كانی زیندان چالاكیان كردووه. له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك به سه‌ختی برینداربووه.
ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه له به‌رامبه‌ر پاسه‌وانه فاشیسته‌كانی زیندان چالاكیان كردووه. له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك به سه‌ختی برینداربووه.
ژنانی پرشنگی خۆر له مێرسین و ئیسته‌نبوڵ له دژی فاشیستان چالاكییان كرد.
له راگه‌یه‌نراوی ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووه، "٥ی حوزه‌یران له ناوچه‌ی تارسوسی مێرسین له دژی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی توتن و جگه‌ره‌ی فاشیستانی تورك، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان چالاكی كرد. له ئه‌نجامدا كارگه‌كه به ته‌واوه‌تی سووتا. یه‌كینه‌كانمان دوای چالاكیه‌كه به شێوه‌یه‌كی پارێزراو له شوێنی چالاكیه‌كه رۆیشتن".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ن " ٧ی حوزه‌یران له ئیسته‌نبوڵ-سیلیڤریه له به‌رامبه‌ر ٣ پاسه‌وانی زیندان كه ماوه‌یه‌كی زۆره خرابوونه ژێر چاودێرییه‌وه له زیندانی سیلیڤری ئه‌ركداربوون، چالاكی ئه‌نجامدرا. زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییه به‌م جۆره‌یه: پاسه‌وانه فاشیسته‌كانی زیندان دوای ئه‌وه‌ی له شوێنی كار هاتنه ده‌ره‌وه و سوار ئۆتۆمبێله‌كانیان بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، یه‌كینه‌كانمان له ئۆتۆمبێلی ئی ٥ی لیلیڤریه له دوو قۆڵه‌وه به چه‌كی سوك نارنجۆك له پاسه‌وانه فاشیستهكانیاندا. له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك به سه‌ختی برینداربوون، هه‌ر دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی تر هه‌ڵاتن و خۆیان خسته وێستگه‌ی به‌نزینه‌وه. یهكینهكهمانمان به شێوه‌یه‌كی پارێزراو گۆڕه‌پانه‌كه‌یان جێهێشت. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان چالاكییه‌كانی دژی پاسه‌وانانی توركی فاشیست درێژه پێده‌دات".
هـ . ب