ژنانی پرشنگی خۆر له ئیسته‌نبوڵ ئه‌ده‌نه چالاكییان ئه‌نجامدا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر له ئیسته‌نبوڵ و ئه‌ده‌نه له دژی فاشیستان و پاسه‌وانان چالاكییان سازكرد.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر له ئیسته‌نبوڵ و ئه‌ده‌نه له دژی فاشیستان و پاسه‌وانان چالاكییان سازكرد.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر له ئیسته‌نبوڵ و ئه‌ده‌نه له دژی فاشیست و پاسه‌وانانی ئاكه‌په- مه‌هه‌په چالاكییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كه به‌م جۆره هاتووه:
"له ٩ی حوزه‌یران له گه‌ڕه‌كی ئه‌سه‌نیورتی ئیسته‌نبوڵ كۆگای ئامێره‌كانی ماركێتێك كه ده‌ستنیشان كرابوو سه‌ر به فاشیستێكی مه‌هه‌په به ناوی عومه‌ر كوتویه، وێڕا دوو ئۆتۆمبێلی لوكس سوتێنران و به‌جۆرێك له‌ناوبرا كه به‌كارناهێنرێن.
له ١٠ی حوزه‌یراندا یه‌كینه‌یه‌كمان له توفانبهیلی ئه‌ده‌نه له دژی پاسه‌وانانی فاشیست كه شه‌وانه ئێشكگری ده‌كه‌ن چالاكی ئه‌نجامدرا. له‌و چالاكیهدا ده‌ستنیشان كرا كه دوو پاسه‌وان له قاچیانه‌وه برینداربوون.
یه‌كینه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو له شوێنی چالاكیه‌كه رۆیشتوون.
ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه به‌و چالاكیانه ببینه كابوس و مۆته‌كه‌ی پاسه‌وانان، پاسه‌وانانی زیندان و پۆلیسه فاشیسته‌كان له كۆڵانه‌كانی گه‌وره شاره‌كانی توركیا. ئێمه سڵاو له‌و گه‌ریلایانه ده‌كه‌ین كه له چیاكانی كوردستان ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه شكست ده‌ده‌ن".
هـ . ب