زیندانیکردنی گوڤەن لە مولهوسی فەرەنسا ئیدانە کرا
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ئیدانەکردنی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەکە و پەرلەمانتاری شاری جۆلەمێرگدا، لە شاری مولهوسی فەرەنسا چالاکیەک بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ئیدانەکردنی سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەکە و پەرلەمانتاری شاری جۆلەمێرگدا، لە شاری مولهوسی فەرەنسا چالاکیەک بەڕێوەچوو.
لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری سەما یوجە لە شاری مولهوسی فەرەنسا چالاکیەک بۆ ئیدانەکردنی بڕیاری سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدەدا، بەڕێوە چوو، کوردستانیان و هەندێک لە هاوڵاتیانی تورک و دیمۆکراتەکانی فەرەنسا و رێکخراوە چەپەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و تێیدا وێنەکانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە بەرز کرانەوە.
هاوکات دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ، ' رژێمی تورک، فاشیستە' و 'تیرۆرست ئەرۆدغان' بەرز کرانەوە. لە چالاکیەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی چەندین سیاسەتمەداری کورد و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان کە بە دەنگی هاوڵاتیان هەڵبژێردراون، بە نایاسایی لە زینداندان و ئاماژەش بەوە کرا کە دەوڵەتی تورک، لە دژی گەلی کورد شەڕێکی گشتگیری دەستپێکردووە.
لە قسە و پەیامەکاندا، باس لەوەش کرا کە لەیلا گوڤەن لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد دا، کلیلی سووربوونی سیاسەتی دیمۆکراتیک و ئاشتیانەیە و جەختیش کرایەوە کە سووربوونی دەوڵەتی تورکیش بۆ چارەسەر نەکردنی پرسی کوردیش، بە زیندانیکردنی لەیلا گوڤەن یەکلایی بووەوە.
هاوکات لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە کەمپینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دیکتاتور" بڵاو کرایەوە.
ز.ش