ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری بەرزکرایەوە
پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجان کە ٤٣ مانگە هیج هەواڵێکی نازانن، داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە. -
لە خەربەرتورک تیڤی 'بانگەواز بۆ کوشتنی' بافڵ تاڵەبانی دەکرێت
سەرۆکی پێشووی هەواڵگری فەرماندەیی گشتی سوپای تورک ئیسماعیل حەقی پەکین بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا کرد و داوای کرد بافڵ تاڵەبانی تیرۆربکرێت. -
مۆلی دلامینی: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
مۆلی دلامینی باسی لەوەکرد کە دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت و وتی: "گەلی ئەفریقای باشور و گەلی کورد لەپێناو چارەنوسیان تێکۆشاون. پشتیوانی لە گەلی کورد کە لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، کولتور و زمانی خۆی تێدەکۆشێت". -
لە هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی زمان ٢ کەسی تر دەستبەسەرکران
لە ئامەد لە هێرشی سەر دامەزراوەکانی زمان مامۆستا لە ئەنکا محەمەد سەلیم تەمەل و ئەندامی لیژنەی گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕۆژدا یەڵدز دەستبەسەرکران. -
هێرش دژی دامەزراوەکانی زمان و گۆشەگیری شەرمەزارکرا: سەفەربەر بن!
هێرش دژی دامەزراوەکانی زمانی کوردی و گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار کرا و بانگەوازی سەفەبەری کرا. -
٤٥ مانگە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت
چالاکیی دانیشتن کە لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، گەیشتە ٤٥ مانگ. -
قڕکردنی سیاسی: ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ٢٩ کەس
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورکدا لە ئامەد ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشت بە ٢٩ کەس. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئاگریان لە هۆتێلێکی گەشتیاری فاشیستان بەردا
جەنگاوەرانی محەممەد خەیری دورموش لە هێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند؛ بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زیندان ئاگریان لە هۆتێلێکی گەشتیاری فاشیستان بەرداوە لە شارۆچکەی کۆجاعەلی. -
کەنەکە: شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ عێراق ئەو هەموو دەستدرێژییەی تورکیا قبووڵ دەکات
کەنەکە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی حکومەتی هەرێم و عێراق بانگەوازێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "پێویستە سنوورێک بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورک دابنرێت". -
ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٥ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سەر دامەزراوەکانی زمان و کەلتووری کورد دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٥ کەس. -
جەزیری بۆتان دژی قڕکردنی کەلتووری بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی زمان و کەلتووری برجا بەلەک جاهید ئاکیل ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی زمانی کوردی بەشێکە لە گۆشەگیری ئیمراڵی و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. -
ڕۆژەڤی کۆنفرانسی پارتی کرێکاران "کورد" و "گۆشەگیری" بوو
لە بەریتانیا نوێنەرانی کوردیش بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار بوون. لە پانێڵەکەدا تیشکیان خستەسەر گرنگی تێکۆشانی هاوبەش دژی فشار و توندوتیژی سەر گەلی کورد و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
لە هێرشی سەر بەیروت لانی کەم ٦ کەس مردن و ١٥ کەس برینداربوون
ڕاگەیاندرا، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان، لانی کەم ٦ کەس کوژراون. -
وتە لە رۆژنامەنووس ڕابیعە ئۆنڤەر وەرنەگیرا
پەیامنێری ژن نیوز ڕابیعە ئۆنڤەر کە بەهۆی هەواڵێکییەوە دەستبەسەرکرابوو، داوای کرد وتەی وەربگیرێت، بەڵام داواکاری گشتی لێپرسینەوە ڕایگەیاند کە وتەی وەرناگرێت. -
بە لانی کەمەوە ٩ کەس لە ئەستەنبوڵ و مێردین دەستبەسەرکران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەستەنبوڵ و مێردین هەڵیانکوتاوەسەر ماڵاندا و بە لایەنی کەمەوە ٩ کەس دەستبەسەرکراون. -
'کارەساتێکی گەورەیە کە رۆڵەکانی کورد لە سەرخاکی کوردستان تیرۆربکرێن'
هاوسەرۆکی کەنەکە زەینەب موراد باسی لەوەکرد لەمڕۆدا کوردستان بە قۆناغێکی تایبەتدا تێدەپەڕێت، لە هەموو ڕوویەکەوە هێرش هەیە و وتی: "کارەساتێکی گەورەیە کە ڕۆڵەکانی کورد لە سەر خاکی کوردستان تیرۆربکرێن". -
زیندانیکراوی نەخۆش پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا: بەردەوامم لەسەر تێکۆشان
زیندانیکراوی نەخۆش جەنگیز ئەکەر پاش ٣١ ساڵ لە زیندانی شاکران ئازادکرا، گوتی: "لە کاتی گرتنمەوە تا ئێستە، لەسەر بەڵێن و تێکۆشانەکەم بەردەوامم". -
گەنجانی میونیخ ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ
گەنجان لە هەفتەی ٦٤٠ هەمین ئێشکگریی ئازادییان لە ستراسبۆرگ گرتەئەستۆ، بانگەوازیان لە گەنجان و گەلی کورد کرد: "لە هەموو جێیەک خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن. هەتا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، دەست لە خەباتمان هەڵناگرین". -
بەهۆی خراپبوونی ڕەوشی تەندرووستی، ئەمینە شەنیاشار چالاکییەکەی وەستاند
ئەمینە شەنیاشار بەهۆی خراپبوونی ڕەوشی تەندرووستییەوە، چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم پەرلەمان وەستاند. -
شارەوانی دەپ دووبارە نووسینە هۆشدارییەکانی بە زمانی کورد نووسییەوە
شارەوانی دەپی خارپێت لەسایەی بەڕێوەبردنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، دووبارە ئەو نووسینە هۆشدارییانەی بە کوردی نووسییەوە کە دوێنێ سڕدرابووەوە. -
دەم پارتی: پێویستە 'مافی هیوا'ی عەبدوڵا ئۆجالاندا بە یاسا بچەسپێندرێت
کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی سەرنجی خستەسەر 'مافی هیوا'ی ڕێبەری گەلی کورد و ڕایگەیاند: "پێویستە 'مافی هیوا' کاری پێبکڕێت" و داوای لە ڕای گشتی دیموکراتیک کرد لە دژی گۆشەگیریی ڕاپەرن. -
دەبەپە: پێویستە دادگاییکردنی چیدەم کلیچگون ئوچار ڕابگیرێت
کۆمیسیۆنی یاسای دەبەپە ڕایگەیاند، پێویستە دادگاییکردنی هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکەیان، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕابگیرێت. -
خەڵاتە ڕۆژنامەنووسییەکانی موسا عەنتەر بە مەراسیمێک دابەشکران
لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕۆژنامەنووسی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و موسا عەنتەر دابەشکرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان، گوتی: "ئاپێ موسا، باوەڕ بکە پێنووسەکەت بە دەستی هەڤاڵە شایستە و بەئەزموونەکانت بەردەوامە لە نووسین". -
لە زیوریخ مەراسیمی یادکردنەوە و سەرەخۆشی بۆ شەهید هەبوون پیرۆ ڕێکخرا
بۆ هەبوون پیرۆ کە پێش هەفتەیەک لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ هاوڕێکەی بۆتان عوسیان شەهید بوو، مەراسیمی یادکردنەوە و سەرەخۆشی ڕێکخرا. -
کوردستانیان بە ڕەنگی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی تیجینۆ
فیستیڤاڵی کەلتووری گەل (٢٠٢٤) لەلایەن شارەوانی لۆکرانۆ ڕێکخرا، کوردان بە پیشاندانی کەلتووری خۆیان بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون و بەدەم گۆرانی بەرخۆدانەوە هەڵپەڕکێیان کرد.