دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە دژی عەفرین دەستی بە هێرش کرد. لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا ٥٨ ڕۆژ 'بەرخۆدانی سەردەمی' کرا و پاشان داگیرکرا. بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی عەفرین لە نێو ٧ ساڵدا بە هەزاران جار مافەکانی مرۆڤ پیشێل کراوە. لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیبراهیم شێخۆ سەبارەت بە ڕووداوەکانی دوای داگیرکاری قسەی کرد.
'لە عەفرین تاوانی جەنگ بەڕێوەدەچێت'
ئیبراهیم شێخۆ ئاماژەی بە کارە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کرد و گوتی: "داگیرکەر و چەتەکانی هەموو ڕۆژێک تاوانێکی دڕندانە لە دژی گەلی عەفرین دەکەن. بەوەش تێرنەبوو، شەهبای داگیرکەر کرد و زیاتر لە ١٠٠ هەزار عەفرینی جارێکی دی کۆچبەر بوو. بە پێی ڕێکەوتننامەی جنێڤی ساڵی ١٩٤٨ و یاسا نێونەتەوەییەکان، ئەو کارانە لە دژی گەلی عەفرین تاوانە جەنگە".
وتیشی: "گەلەکەمان لە عەفرین شەهید دەکرێت، دەرفێنرێت و هەموو ڕۆژێک تاوانی جیاواز ئەنجام دەدرێت. عەفرین لە ژیانێکی ئارامەوە گۆڕاوە بۆ شارێکی مەترسیدار. لە عەفرین لە دژی گەلی کورد سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەچێت".
'ئەگەر هەتەشە سووری بێت پێویستە داگیرکەران سزا بدات'
هەروەها شێخۆ ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی عەفرین ئەو کارانەی دژ بە عەفرین بە بەڵگە کراوە و گوتی: "بۆ سزادانی تاوانباران و ڕاوەستاندنی تاوانەکانی جەنگ پێویستە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بە تەواوی بچنە هەرێمەکە. هەروەها پێویستە ئیدارەی هەتەشە هەڵوێست وەربگرێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی عەفرین بەشێکە لە سووریا. ئەو تاوانانەی لە دژی عەفرینییەکان ئەنجام دراوە پێویستە لە دادگای سووریا بە گوێگرتن لە عەفرینییەکان تاوانباران سزابدرێن. هەروەها نەک تەنها عەفرین چەندین شاری لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان. ئیدارەی نوێ ئەگەر دەڵێت 'ئێمە سوورین، گەلەکەمان دەپارێزین' پێویستە تاوانباران لە دادگای سووریا دادگای بکات".
لە دوای ئەوەی کە عەفرین داگیرکرا لە نێو ٧ ساڵی دواییدا:
١٠٠٠ لە ژن ٩ هەزار و ٦٥ کەس ڕفێنراوە.
٩٥ ئەشکەنجە ٦٨٣ کەس شەهیدکراوە.
١٠ بە تۆمەتی خۆکوشتن ١٠١ ژن شەهید کراوە.
٧٤ ژن دەستدرێژی و توندوتیژییان لە دژی کراوە.
زیاتر لە ٤٠٠ دار بڕاوە، لە دۆنم زەوی ٣ی سووتێنراوە.
زیاتر لە ٣٠ ماڵ و کەمپی داگیرکەر دامەزرێنراوە.
زیاتر لە ١٣٤ شوێنی مێژووی، ٢٨ شوێنی ئایینی تێکدراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا:
٦٩ ژن، ٦٥٠ کەس ڕفێندراوە یان زیندانی کراوە.
١٠ ژن و ٦٤ کەس شەهیدکراون. ١٠ کەس بەهۆی هێرشەوە بریندار بووە، ٣ کەس خۆی کوشتوە.
یەک ژن، ٢ منداڵ، ٥٦ کەس لە ئەشکەنجەدراوە.
٢ کەس دەستدرێژی کراوەتە سەر.
٢٠ کەس بەهۆی جێماوەکانی جەنگەوە زیانیان بەرکەوت.
زیاتر لە ١٠ هەزار و ٣٦٠ دار بڕدراوەتەوە، ٤٩٧ هێکتار زەوی سوتێنراوە و ٦ هەزار دارمیوە سوتێنراوە.
١٥ ماڵی داگیرکەر دروست کرا. لە لایەن ڕێکخراوی (JTS) سەر بە کۆریای باکوور قوتابخانەیەک کرایەوە.
بەرهەمە زەیتونییەکان لە گوندەکانی عەفرین تاڵان دەکرێن و دەدزرێن.
کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤:
لە عەفرین ١٤٥ کەس ١٦ی ژنە ڕفێندراون.
لە دوای ئەوەی شەهبا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا ٢٦ کەس شەهید کرا. لە کاتی گواستنەوە بۆ هەرێمە ئارامەکان کەسێک بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیان لە دەست دەدات، ٢ منداڵیش بەهۆی سەرماوە گیانیان لە دەستدا.
لەو کەسانەی کە لەبەر داگیرکاری ناچاربوون لە شەهبا کۆچ بکەن ٣ ژن، ١ منداڵ ١٦ کەس توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجامدراوە.
لە گوندی شێخورزی ناوچەی بلبلی ٦٠ داری زەیتون بڕدراوەتەوە.
پاشا داگیرکردنی شەهبا لە ٢ی کانوونی یەکەمەوە چارەنووسی ٣٠٠ کەس نەزانراوە.