لە شرنەخ سەبارەت بە گوڵیزار یڵدز بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە
نووسینگەی پارێزەرانی شرنەخ سەبارەت بە کوشتنی گوڵیزار یڵدز بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەوەی بکوژەکە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس بکرێتەوە، تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.
نووسینگەی پارێزەرانی شرنەخ سەبارەت بە کوشتنی گوڵیزار یڵدز بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەوەی بکوژەکە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس بکرێتەوە، تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.
گوڵیزار یڵدز لە ٢٢ی حوزەیران لە چێشتخانەکەدا کە تێیدا کاری دەکرد، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی ڕەمزی کایالپەوە کوژرا.
نووسینگەی پارێزەران لە بەردەم دادگای شرنەخ لەو بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. هەروەها ئەندامانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی(ئۆهەدە) و کۆمەڵەی مافی مرۆڤیش لە کاتی بەیاننامەکەدا بەشدارییان کرد.
عەبدوڵا فندک سەرۆکی نووسینگەی پارێزەرانی شرنەخ، ڕایگەیاند: "کوشتنی گوڵیزار یڵدز تەنیا ساتێک نییە؛ بەڵکوو دەرئەنجامی عەقڵیەتێکە کە بەساڵانە بەردەوامە و ڕووبەڕووی سزا نەکراوەتەوە."
هەروەها فندک ڕایگەیاند: "ئەوان بۆ ئەوەی بکوژەکەدا رووبەڕووی قورسترین سزا بێتەوە، تێکۆشانێکی یاسایی بەرز دەکەنەوە."