له پێناو توغڵوكدا داواكاری بۆ شه‌ش دامه‌زراوه نێردرا
ژنان له پێناو ئه‌وه‌ی زیندانی سیاسی ئایسه‌ڵ توغڵوك كه نه‌خۆشی قورسی هه‌یه ئازاد بكرێت، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی شه‌ش دامه‌زراوه كرد.
ژنان له پێناو ئه‌وه‌ی زیندانی سیاسی ئایسه‌ڵ توغڵوك كه نه‌خۆشی قورسی هه‌یه ئازاد بكرێت، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی شه‌ش دامه‌زراوه كرد.
ئه‌و ژنانه‌ی له پێناو سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغڵوك كه به دیل گیراوه و به نه‌خۆشی قورسه‌وه له گرتووخانه‌ی داخراوی ژماره‌ی یه‌كی كاندرای، جۆری ئێفدایه، كه‌مپینێكیان به ناوی "له پێناو ئایسه‌ڵ توغڵوك هه‌زار ژن" ده‌ستپێكردبوو، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی پۆسته‌خانه له ناوچه‌ی كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه.
ژنان به‌ر له‌وه‌ی داواكارییه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌زگای پزیشكی داد، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، یه‌كێتی پزیشكانی تورك (تهبهبه) یه‌كێتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی توركیا بنێرن، له‌به‌رده‌م پۆسته‌خانه‌كه لێدوانیان راگه‌یاند.
نوێنه‌رانی زۆر رێكخراوی ژنان ئاماده‌ی چالاكیه‌كه بوون. پۆلیسی تورك به ئۆتۆمبێلی زریپۆش چوار ده‌وری ژنانیان گرت. ژنان پلاكارد به نوسینی "له پێناو ئایسه‌ڵ توغڵوك هه‌زار ژن"یان كرده‌وه كه له‌سه‌ر پلاكارده‌كان ناوی ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو كه واژۆیان له‌سه‌ر كه‌مپینه‌كه كردبوو.
له "ژن پێكه‌وه به‌هێزن" فه‌ریده ئه‌رالپ باسی له‌وه‌كرد، كه وێڕای ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، "ئایسه‌ڵ توغڵوك ناتوانێت له زینداندا بمێنێته‌وه" به‌ڵام ئازاد ناكرێت و وتی، "له پێناو ئایسه‌ڵ توغڵوك و زیندانیانی نه‌خۆش ئێمه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین".
ژنان دواتر پێكه‌وه وتیان، "ئایسه‌ڵ توغڵوك به ته‌نیا نییه"، "دادپه‌روه‌ری و ئازادی بۆ ئایسه‌ڵ توغڵوك"، "ئازادی بۆ زیندانیانی نه‌خۆش"، "ژن، ژیان، ئازادی". به‌پاساوی ئه‌و دروشمانه‌وه پۆلیسی تورك هه‌وڵیدا رێگری له راگه‌یه‌نراو و لێدوانی ژنان بكات.
دواتر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی "كادن زامانی (كاتی ژنانه)" دیله‌ك باشالان ده‌قی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی خوێنده‌وه. باشالان باسی له‌وه‌كرد، كه له 54 وڵاته‌وه ژن پشتگیری كه‌مپینه‌كه‌یان كردووه، بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار كرد كه گوێ بۆ ئه‌و راپۆرته بگرن كه ده‌ڵێت، توغڵوك ناتوانێت له زینداندا بمێنێته‌وه، به پێی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ بڕیار بدرێت، ده‌ستبه‌جێ توغڵوك ئازاد بكرێت و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
دوای راگهیهنراوهكه ژنان به چه‌پڵه و هه‌لهه‌له وتیان، "بژی یه‌كگرتنی ژنان" و بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری نامه‌كان بنێرن بۆ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان چوون بۆ پۆسته‌خانه.
هـ . ب