قەسەدە: ٥ داگیرکەر کوژران
قەسەدە ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکان دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سوپای نیشتیمانیی سووریا، سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژران.
قەسەدە ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکان دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سوپای نیشتیمانیی سووریا، سەربازێکی تورک و ٤ چەتە کوژران.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە دەربارەی چالاکییەکانیان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکرایەوە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ڕەوا لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا، دوێنێ (شەممە) لە هەرێمی پردی قەرەقۆزاق و منبج چالاکیان لە دژی بارەگا سەربازییەکانی داگیرکەران ئەنجامدا.
لە ٣ چالاکی کاریگەری هێزەکانمان لە دژی بارەگاکانی داگیرکەری تورک لە هەرێمی گرێ قەرەقۆزاقدا ٤ چەتە کوژران، ١٠ چەتەی دیکەش برینداربوون و ئۆیۆمبێلێکی سەربازی تێک شکێندرا.
هێزەکانمان لە بەرەکانی بەنداوی تشرین، لە کۆبوونەوەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرییدا. کوژران و بریندار بوونی لێکەوتەوە.
هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی تەل تەمر چالاکی کاریگەری لە دژی بارەگای داگیرکەران لە بەرانبەر گوندی تەل لەبەن ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوو. هەروەها سیستەمێکی ڕادار و چاودێری لە ناوبرا و زیانی گەورە لە بارەگاکانیان درا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە تاوانە دڕندانەکانی لە دژی گەلەکەمان بەردەوامە، لە گوندی ئاشمێ ڕۆژئاوا کۆبانێ ماڵێکی بۆردوومانکرد. لە ئەنجامی هێرشەکە چەندین مەدەنی برینداربوون کە ژن و منداڵی تێدایە. برینداران لە دوای ئەوەی لە ماڵەکە دەرهێنران، ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
فرۆکەی جەنگی گوندی مونیری ڕۆژئاوای کۆبانێی بۆردوومان کرد و فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی گوندی ئیدقی کردە ئامانج. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
فرۆکەی جەنگی و بێفرۆکەوان گوندی بیر حەسۆ، خەسەق، مەلحا، خروس، تینا و جادەی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا شەڕڤانێکمان شەهیدبوو و ٤ شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون. لە هەمانکاتدا ئەو گوندانە بە تۆپ و تانک تۆپباران کران، لە ئەنجامدا زیانی ماددی زۆری لە موڵک و باخی دانیشتووان کەوتەوە.
فرۆکەی جەنگی و بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین و هەرێمی دێر هێرشی ئەنجام دا. لە ئەنجامدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو.
فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەنداوی تشرین خەڵکی مەدەنی بۆردوومان کرد و ٢ کەس بریندار بوون.
شەڕڤانانمان لە شەڕوپێکدادانەکان لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییدا بەرخۆدانێکی مەزن نیشاندەدەن. شەڕڤانمان گوزری قورسیان لە سەربازانی تورک و چەتەکانی داوە کە فرۆکە، هاوەن، تانک و هەموو جۆرە چەکێک دژی گەل و هێزەکانمان بەکاردێنن. لە بەرخۆدانی هەفتەی ڕابردوودا ٦ هەڤاڵمان لە دێرەزوور، ڕەقە و کۆبانێ لە بەرەکانی کۆبانێ، قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین گەشتنە کاروانی شەهیدان. شەڕڤانانی شەهید بە خوێنی پاکی خۆیان، ڕۆحی خوشک-برایەتی کورد-عەرەبییان لە بەرانبەر داگیرکاری تورک نیشان دا".