ڤیان لەیلا: ڕێکخستن بەردەوام پێویستی بە تێکۆشانە
ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک وتی:"پێویستە لەدژی ئەو ژیانەی کە سیستەم دەیسەپێنێت تێکۆشانێکی ڕێکخراو بکرێت. یەکسانی، ڕێز و متمانە نەبێت، ئیرادەی ئازادیش بوونی نییە".
ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک وتی:"پێویستە لەدژی ئەو ژیانەی کە سیستەم دەیسەپێنێت تێکۆشانێکی ڕێکخراو بکرێت. یەکسانی، ڕێز و متمانە نەبێت، ئیرادەی ئازادیش بوونی نییە".
ڤیان لەیلا ئەندامی پاژک، بەشداری لە بەرنامەی'خۆبوون'ی ژن تیڤی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس ئەرژین بایسال سەبارەت بە بیردۆزی ڕزگاریخوازی ژنانی دایەوە.
ڤیان لەیلا وتی، کاتێک بیردۆزی ڕزگاری ژنان لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی گۆڕینی ئەو دۆخەی ئێستا بوو کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە و وتی:"ژن چۆن دەتوانێت لە سیستەمی پیاوسالاری و سیستەمی دەوڵەتدا ڕزگاری بێت؟ ئازادی بۆچی؟ لەم خاڵەدا ئیرادەی ئازاد، بیری ئازاد دێتە مەیدان، سیستەمی پیاوسالاری هیچی بە ناوی حەقیقەتی ژنەوە نەهێشتۆتەوە، بیری ژنان دزراوە، ئیرادەی دەستی بەسەردا گیراوە. سیستەمی پیاوسالاری ژنێکی دەوێت کڕنۆشی بۆ بەرێت، بەبێ ئەوەی داوای بکات ئارەزوەکانی بەدیبهێنێت. لە ژیانیدا کە ئارەزووی ئازادی دەکات، کۆیلایەتییەکی بەسەریدا دەسەپێنرێت، چ جۆرە ژیانێک بە گونجاو دەزانن بۆ ژنێک لەم سەردەمەدا؟ یان دەبێت خوشکی پیاو بێت، یان کچی بێت یان ژنی پیاو و خۆشەویستی بێت. بە واتایەکی تر هەموو شتێک پەیوەندی بە پیاوەوە هەیە. لە سیستەمی پیاوسالاریدا بوونی ژن بەبێ پیاو پێناسە ناکرێت، بۆیە ژن لەم ژیانەدا ئیرادەی نییە، ژن ناتوانێت پەیوەندی بە ژیانی خۆیەوە بڕیار لەسەر ژیانی بدات".
ڤیان لەیلا ڕوونی کردەوە، سیستمی پیاوسالاری باش دەزانێت کە دەسەڵاتی پێشەنگی کۆمەڵگە بەردوام ژنە و دەڵێت:"دەزانم کاتێک ئیرادە و بۆچوونی ژن تەسلیم دەکرێت، ئیرادەی کۆمەڵگاش بە ئاسانی تەسلیم دەبێت، کار دەکات بۆ ئەوەی ژن دەستبەجێ ئەو شتانەی پیاو پێناسەی کردووە بەبێ پرسیار قبووڵی بکات".
ڤیان لەیلا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر ئازاد نەبوون و لە درێژەی بە قسەکانی دا وتی:"لەم سەردەمەدا کارێکی وەها دەکرێت کە ژنان بە ئارەزووی خۆیان کۆیلایەتی قبوڵ بکەن، ئەمەش یەکێکە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سیستەمی پیاوسالارییە. ژنان ئەم کۆیلایەتییە وەک ژیانێکی ئازاد قبووڵ دەکەن. ئەمڕۆ ژیانێک بەپێی ئایدۆلۆژیا و ساختەکاری سەرمایەداری دروست کراوە، ژنان بۆ ئەمە هاندەدرێن و ئەمەش وەک ئازادی پێناسە دەکەن.
بەڵام ئێستا بە ئیرادە و بیری ئازادی خۆمانەوە ئازادیمان خوڵقاندووە. لێپرسینەوە دەستی پێکردووە. ژن دەبێت خاوەنی خۆی بێت نەک دەوڵەت، بنەماڵە و نە هی پیاو. لێرە باسی پرسی شوناس دەکەین. چۆن دەتوانین ئەمە باشتر پێشبخەین؟ زۆرێک لە مارکسیستەکان دەڵێن 'هەڵبژاردنی چارەنووس'؛ ئەم دۆخە زیاتر ژنانیش دەگرێتەوە. ژنان چۆن داهاتووی خۆیان دیاری دەکەن؟ ژن دەبێت خۆی بڕیاردەری خۆی بێت. ئەگەر دەیەوێت لەگەڵ پیاوێکدا بژی، لەبنەماڵەیەکدا بژی، ژیانێکی جیاواز بژی، با ژن خۆی بڕیاردەر بێت.
کاتێک ڕێبەرایەتی بیردۆزی ڕاگەیاند، سەرنجی لەسەر ئیرادە و بیرکردنەوەی ئازاد بوو. پێگەی ژن لە ژیاندا ئیرادەی خۆی نیشان دەدات. لەبەر ئەوەش هۆشداریی دەداتە پیاو پێویستە ڕێزی لێ بگرێت".
لە درێژەی قسەکانیدا ڤیان لەیلا ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراوەکانی دەوڵەت بە پێی لۆژیکی دەوڵەت بنیات نراون و وتی:"پشت بە سیستەمی پیاوسالاری دەبەستن، هەموو کارەکان بەپێی ڕەگەز ئەنجام دەدرێن. بۆ نموونە کاتێک ژنێک لە دوی کارێک دەگەڕێت، لێی دەپرسن ئایا دەیەوێت هاوسەرگیری بکات یان نا، بیر لەوە دەکاتەوە ببێتە خاوەن منداڵ یان نا. بەڵام هەمان گوشار ناتوانن بخەنە سەر پیاوێک. مەبەستم ئەوەیە، هەموو شتێک بڕیاردراوە، ئەوان بەجێگەی ژنان بیر دەکەنەوە، بڕیار بۆ ژنان دەدەن، تەنها بەو پێیە کە ئەوان دەیانەوێت ژنان دەبێ مامەڵە بکەن، بۆچی کەسانی خاوەن ئیرادەیەک بە بیرۆکەیەکی ئازادەوە نەبن، کۆمەڵگاش باوەڕی پێی هەیە، پێویستە کۆمەڵگا باوەڕی بە ژنان هەبێت، لە حەقێقەتی ژندا نرخی سیاسی و ئەخلاقییە بنەڕەتییەکان بوونی هەیە.
ئێستا با سەرنج بخەینە سەر؛ ئەو بەها ئەخلاقیانەی لە کوردستان ماونەتەوە چین؟ ژنان بەرەو لەشفرۆشی دەبەن، دەربەدەر دەکرێن، وەک 'هاوسەر' قبووڵیان دەکەن. شتێک بە ناوی کۆمەڵگاوە نەماوەتەو. بەڵام ژنێک کە ئیرادەی ئازادی بوێت، بەردەوام زەمینی پێشکەوتنەکانی تێدایە. بەردەوام لە دژی سیستەمی پیاوسالاری هەڕەشەیە، لەبەر ئەوەی تێدەکۆشێت، ڕێکخستن دەبێت، ڕاستی ژن دەپارێزێت و بەها کۆمەڵایەتییەکان دەپارێزێت. لە ڕوانگەی سیستەمی پیاوسالارییەوە، ئەمە مەترسییە. بیردۆزی ڕزگاری ژن، بەپێی ئەو قۆناغانە دروست بووە کە ژنان پێیدا تێپەڕیون. هەر ڕەهەندێک بە تەنیا دەتوانێت شتێک دەرببڕێت، بەڵام لە هەمان کاتدا وەک بازنەیەک بەیەکەوە بەستراونەتەوە. بەبێ نرخە وڵاتپارێزییەکان.، بیر و ئیرادەی ئازاد نابێت. ئێمە باسی بەها کولتووری، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین. هەموو ئەمانە پەیوەندییان بە وڵاتپارێزییەوە هەیە.
ژنێک کە خاوەنداری لە بەهاکانی خاک و وڵات نەکات، ئاگای لە کولتووری کۆمەڵایەتی، ژیانی کۆمەڵایەتی نییە، بە چی بژی، بیر لە چی بکاتەوە؟ بێگومان کاتێک ئیرادەی ئازاد دروست بوو ئێمە ناوەستین. ئێمە بۆ ئارمانجێک ئەمە دەکەین. ژنێک کە خاوەنی ئیرادە و بیروڕای ئازادە، ئەگەر خۆی ڕێک نەخات، لە بەرامبەر هێرشەکاندا شکست دەهێنێت. ئەمەش مەترسییە. ڕێکخستن بەردەوام پێویستی بە تیکۆشانە. ئەمە چۆن دەکرێت؟ بە جوانی بیر و ڕۆحی ژن دەبێت".
ڤیان لەیلا ئاماژەی بەوشکرد، ئەوەی لەبارەی بیردۆزی ڕزگاری ژنەوە دەیڵێت ڕوونە و دەڵێت:"سروشتی ژن ڕاستی کۆمەڵایەتی ژنانە، بۆ نموونە شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە، ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشە دەکەن لەسەر بنەمای ئەم ئایدۆلۆژیە بەبێ دودڵی گیانی خۆیان لەسەری داناوە، هەتا جێگرەوەکەیان لە شوێنی دابنێن، واتە لە دژی داگیرکاری هەڵوێستێکی جددی هەیە، بەڵام پێشەنگایەتی ژنانیش زۆر گرنگە".