ژنان هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له سه‌ر گوزهلیان شه‌رمه‌زار كرد
تهژهئای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌لی له جزیر شه‌رمه‌زار كرد.
تهژهئای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌لی له جزیر شه‌رمه‌زار كرد.
بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئامه‌دی هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌لی له ناوچه‌ی جزیری شڕنه‌خ شه‌رمه‌زار كرد.
له‌چالاكی به‌رده‌م بینای ناوچه‌ی جزیری هه‌ده‌په ژماره‌یه‌كی زۆر ژن ئاماده بوون. راگهیهنراوهكه له لایه‌ن هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی جزیری هه‌ده‌په زیلان ئه‌جه‌ڤیته‌وه خوێنرایه‌وه.
ئه‌جه‌ڤیت رایگه‌یاند، "ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌و بڕیاره چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد ده‌سه‌پێنن. به‌و بڕیاره ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی هۆگری یه‌كسانی، ئازادی بێده‌نگ بكه‌ن و چاوترسێنیان بكه‌ن. راستی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كاته‌ی ئه‌و وێنه‌ی تێدا گیراوه به نه‌بوو داده‌نرێت. ئه‌وه وێنه‌ی ئازاری قورسی گه‌لی كورد و ژنانی كورده. راستی هاوبه‌شی ملیۆنان ژنی كورده كه ناچاركراون له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دووربكه‌ونه‌وه. هیچ كۆنسێپتێكی هێرش ناتوانێت ئه‌و راستیه په‌رده‌پۆش بكات".
له درێژه‌دا ئه‌جه‌ڤیت وتی، " سه‌مرا گوزه‌ل ئیراده‌ی ئێمه‌یه، ده‌نگی ژنان و گه‌نجانه. بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو ژنانه كه هۆگری تێكۆشانی ژنانن. به‌رگریی له سه‌مرا گوزه‌ل به‌رگری له كاری سیاسی ژنان، به‌رگریی له تێكۆشانی ژنانه. ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر گه‌لان و ئیراده‌ی ژنان ئێمه له تێكۆشان دوورناخاته‌وه".
هـ . ب