لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە، رۆژ لەدوای رۆژ پشتیوانییەکان لەم هەڵمەتە زیاتر دەبێت و ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان لە سەر ئاستی وڵاتانی جیاجیای جیهان پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتەکە دەردەبڕن. لەم نێوەدا بەشێکی بەرچاو لە ژنانیش بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە و تا دێت ژمارەیان رووی لە زیادبوونە.
لە ئێرانیش کە لە چەند ساڵی رابردوودا زیاتر بە ئەندێشە و رامانەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنابوون، بەردەوام لە بۆنە و یادە جیاجیاکاندا ژنان پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد دەربڕیوە.
ئەمجارەش ٥٠ چالاکوان و هەڵسوڕاوی بواری مافەکانی ژنان کە لە پێکهاتە جیاجیاکانی ئێران و هەروەها ئەفغانستانن لە پەیامی ڤیدیۆییدا وێڕای سەرکۆنەکردنی گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەمان کاتدا داوایان عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
ئەو ژنە چالاکوانانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران و ئەفغانستان لە پەیامەکەیاندا هێرشە داگیرکەرییەکی دەوڵەتی تورکیشیان بۆ سەر پارچە جیاجیاکانی کوردستان شەرمەزار کرد.
لە دوای دەستپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە هەڵقوڵاوی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، یەکگرتوویی و کاری هاوبەشی نێوان ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهاتەکانی دیکەی ئێران رووی لەهەڵکشان کردووە و لە دوو ساڵی رابردوودا چەندی کۆنفڕانس، خۆپیشاندان و هەڵمەتی هاوبەشیان ئەنجامداوە.
هـ.ب