سوپای ئێران ناوچەی برادۆست تۆپباران دەکات

سوپای ئێران بەچڕیی تۆپبارانی ناوچەی برادۆست-ی باسووری کوردستان دەکات.


بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆژنیوز لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکەوە تۆپخانەکانی ئێران ئەمڕۆبەچڕیی کوێستانی شیوەدز لە دەڤەری برادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێتۆپباران دەکات.

بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ماڵی خۆیان جێهێشتووە ئاوەرەی سیدەکان و گوندەکانی نزیک لە سیدەکان بوون.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوە ناوە تۆپباران بەردەوامیی هەیە.

جێگای ئاماژەیە ماوەی سێ ڕۆژە حکومەتی ئێران ناو بەناو تۆپبارانی برادۆست و باڵەکایەتی دەکات.